riklam

دهۆك.. پێشانگایه‌كی وێنه‌ی ده‌ستی كرایه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:31 PM - 2021-06-02
.

.

به‌ ئاماده‌بوونی ئاراس محه‌مه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چواری بادینان و ژماره‌یه‌ك له‌ ھه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له‌ درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران لقی دھۆك ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی ٤٦مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان پێشانگایه‌كی وێنه‌ كه‌ به‌ ده‌ست كێشرابوون له‌ شاری دھۆك كرایه‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ وارمان مسته‌فا به‌رپرسی لقی دھۆكی كۆمه‌ڵه‌ی خویندكاران به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی كاروچالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران لقی دھۆك و به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چالاكییه‌ك ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی كچێكی لێهاتووی خوێندكاری زانكۆیه‌ به‌ ناوی یوسرا جاسم كرایه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

PUKmedia ئانا دیدار-کۆسرەت فەیسەل كەتو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket