riklam

کانی بێدەنگی دەشکێنێت

ئەدەب وهونەر 06:50 PM - 2021-06-02
.

.

خانمە هونەرمەند کانی نوێترین ئەلبومی خۆی بەناوی ببارێ بڵاودەکاتەوە، کەلە ١٠ تراک پێک هاتوە و بەم بەرهەمەش بێدەنگی دەشکێنێت و بەهەوادارانی دەڵێت لەم بەرهەمەدا خۆشەویستی چەند ساڵ بێدەنگیم کۆکردۆتەوە بۆتان.

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢-٦-٢٠٢١ لە مەراسیمێکدا لە سلێمانی بەئامادەبونی هونەرمەندان و رۆشنبیران و هەوادارانی خانمە هونەرمەند کانی نوێترین ئەلبومی خۆی بە ناوی ببارێ بڵاوکردەوەو بە ئیمزای خۆیەوە پێشکەشی ئامادەبوانی کرد.

ئەم ئەلبومە نوێییەی کانی لە ١٠ تراک پێک هاتوە بە ناوەکانی (لێگەڕێ، گەڵا و مانگ و تەنهایی، نامە، مالان بارکر، پیاسە، تانگۆی گۆران، ببارێ، خەون نیت، خەو نەبوون، ئاڵا)، کەکاری موزیکی سەرجەم بەرهەمەکان لەلایەن کارزان مەحمودەوە کراوە.

خانمە هونەرمەند کانی لە پۆستێکیدا لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت، ئەمەش سوپرایزەکەمم،  خۆشه‌ویسی ئه‌م چەندساڵ بێده‌نگییه‌م تیا كۆكردۆته‌وه‌ بۆتان....ھیوادارم ئێوەش وەک من پێتان جوانبێت.

هاوکات یەکێک لەبەرهەمەکانی کە ناوی ببارێ_یە کاری کلیپی بۆ کراوەو لە یوتوب چەناڵی خانمە هونەرمەند کانی بڵاوکراوەتەوە.

هونەرمەند کانى لە شارۆچکەى بەرزنجە لە دایکبووە و لە تەمەنى 3 ساڵی هاتۆتە سلێمانى، پەیمانگاى هونەرە جوانەکان بەشى موزیکى لە سلێمانى تەواو کردووە، لە 2003 لەگەڵ هونەرمەندى موزیکژەن کارزان مەحمود ژیانى هاوسەریان پێکهێنا.


PUKmedia تایبەت

فۆتۆ/ مەریوان عەبدوڵڵا

لینکی کلیپی گۆرانی ببارێ...............

لینکی یوتوبی خانمە هونەرمەند کانی بۆ دەستکەوتنی بەرهەمەکانی........

 

٣.jpg

٤.jpg

٦.jpg

٧.jpg

٨.jpg

٩.jpg

١.jpg

٢.jpg

٩٠.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket