riklam

ئەلیسا سەردانی کوردستان دەکات

ئەدەب وهونەر 05:15 PM - 2021-06-02
.

.

خانمە هونەرمەندی ناسراوی لوبنان ئەلیسا رایگەیاند کە سەردانی کوردستان دەکات و لە شاری هەولێری پایتەختی کوردستان کۆنسێرتێک ئەنجام دەدات.

خانمە هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فویسبوک رایگەیاندوە: لە رۆژی ٢٥ ی ئەم مانگەدا لە هەولێر کۆنسێرتێک ئەنجام دەدات و لەو کۆنسێرتەشدا بەشێک لە گۆرانییە خۆشەویستەکانی ناو هەوادارانی دەکاتە دیاری.

ئەلیسار زەکەریا خوری (لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١) یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی لوبنان و لە جیھانی عەرەبی ناوی ھەیە.

ئەلیسا یەکێکە لەو گۆرانیبێژە عەرەبییانەی کە بەرھەمەکانی پڕفرۆشترینبوونە و لەساڵانی ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٩، وە ٢٠١٠ لەنێو گۆرانیبێژانی مێینەی عەرەب .

تا ئێستا ئەلبوومەکانی زیاتر لە ٣٠ میلیۆن دانەیان لێفرۆشراوە لەگشت جیھاندا و  بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین ھونەرمەندەکانی لوبنانیش دادەنرێت کە سامانەکەی بەزیاتر لە ٤١ میلیۆن دۆلار خەملێنراوە.

PUKmedia

192391372_320674792757652_3107530293814190006_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket