riklam

سلێمانی.. فیلمی یه‌كه‌م فیشه‌ك دوای بێده‌نگیی نمایشكرا

ی.ن.ک‌‌ 06:50 PM - 2021-06-01
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 1-6-2021 له‌ یادی دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) له‌ هۆڵی سینه‌ما سالم به‌ ئاماده‌بوونی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان  فیلمی (یه‌كه‌م فیشه‌ك دوای بێده‌نگیی) نمایشكرا.

له‌سه‌ره‌تای نمایشه‌كه‌دا ئاماده‌بووان ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان وه‌ستان ، دواتر هه‌وراز محه‌مه‌د  به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
دواتر فیلمه‌كه‌ بۆ ئاماده‌بووان نمایش كرا.

 چیرۆكی ئه‌م فیلمه‌ باس له‌مه‌فره‌زه‌ی یه‌كه‌می شاره‌زوور و یه‌كه‌مین چالاكی و گیانفیداییه‌كانی ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ره‌ ده‌كات.

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ له‌ كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی تێكۆشه‌ری دێرین ، كۆچكردوو (شیخ عه‌لی كه‌شكۆڵ)ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م كاره‌ به‌رهه‌می مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر و هۆشیاری ـ بۆردی ئه‌رشیف و مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket