riklam

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لەهاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 12:21 PM - 2021-06-01
.

.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی 46هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پیرۆزبایی لەهاوسەرۆكانی یەكێتی كردو رایدەگەیەنێت: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزێكی سیاسیی سەرەكیی كوردستان خاوەن رۆڵێكی دیارە لەمێژووی خەبات و تێكۆشانی ئازادی و بەدیهێنانی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستانداو ئەمڕۆش یەكێكە لەو لایەنانەی خاوەن پێگەیەكی بەهێزو سەرەكین لە پرۆسەی سیاسی و دەسەڵاتداری لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا.

 

دەقی راگەیەنراوەكە:

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی 6ی 2021 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێزان هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە یادی 46 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیدا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە خۆیان و لەڕێگەی ئەوانیشەوە لە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادیران و جەماوەر و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزێكی سیاسیی سەرەكیی كوردستان خاوەن ڕۆڵێكی دیارە لە مێژووی خەبات و تێكۆشانی ئازادی و بەدیهێنانی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستاندا، ئەمڕۆش یەكێكە لەو لایەنانەی خاوەن پێگەیەكی بەهێزو سەرەكین لە پرۆسەی سیاسی و دەسەڵاتداری لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا.

بەڕێزیان ڕۆڵ و ئەرك و بەرپرسیاریەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و تەواوی لایەن و پێكهاتەكانی لەپێناو تەبایی و یەكڕیزی و پێكەوەیی و پاراستنی ماف و دەسكەوتەكان و ئێستا و داهاتووی گەلی كوردستاندا بە گرنگ و پێویستزانی، هەروەها لەم یادەدا سڵاو و دروودی بۆ گیانی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال ناردو دووپاتی كردەوە كە بە ڕێزو شكۆوە یادی دەكەینەوە.

لای خۆیانەوە بەڕێزان هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان نیشانداو جەختیان لە تەبایی و یەكڕیزی و پێكەوەیی لەپێناو پاراستنی ماف و دەسكەوتەكانی گەلی كوردستاندا كردەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket