riklam

بەوێنە..پێشانگایەكی شێوەكاری بۆ وێنەكانی مام دەكرێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 10:39 AM - 2021-06-01
.

.

لەسەر مەزاری مام لەلایەن گەنجێكی شێوەكاری شاری سلێمانیەوەو بەهاوكاری مەكتەبی پەیوەندیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشانگایەكی شێوەكاری لەسەر ژیانی سەرۆك مام جەلال كرایەوە..

رابەر جەمال بایز شێوەكار بە PUKmediaی راگەیاند: وەك گەنجێك پێمخۆشبوو لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەم پێشانگایە بكەمەوە.

وتیشی: پێشانگاكە بریتیە لە ژیاننامەی هەڤاڵ مام جەلال لەسەرجەم قۆناغەكانی ژیان، چونكە ئەو پیاوە خزمەتی زۆری هەرێمی كوردستان و عیراقی كرد بۆیە پێمخۆش بوو ئەو پێشانگایە تایبەت بكەم بە هەڤاڵ مام جەلال.

رابەر جەمال ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێشانگاكە لە 30 وێنەی شێوەكاری پێكهاتوە.

PUKmedia جەمال سەرگەتی فۆتۆ: شاد ئیبراهیم 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket