riklam

رۆژی جیهانی منداڵان پیرۆزه‌

هەمەرەنگ 10:27 AM - 2021-06-01
.

.

ئه‌مڕۆ 1-6-2021 هاوكات له‌گه‌ڵ یادی 46 ساڵه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رۆژی جیهانی منداڵانیشه‌، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ وه‌كو PUKmedia پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م منداڵانی جیهان به‌گشتی و منداڵانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، به‌وهیوایه‌ی منداڵان هه‌میشه‌ دووربن له‌ كێشه‌و جه‌نگ و سه‌رجه‌م مافه‌كانیان بۆ به‌دیبهێنرێت.

* رۆژی جیهانی منداڵان تایبه‌ته‌ به‌ توێژی منداڵ و له‌ زۆربه‌ی وڵاتان یادی ده‌كرێته‌وه‌.

ساڵی 1925 له‌ كۆنفرانسێكی جیهانی بۆ پاراستنی مافی منداڵان رۆژی 1ی حوزه‌یران كرایه‌ رۆژی منداڵان، به‌ڕه‌سمیش له‌ ساڵی 1950ـه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌و رۆژه‌ به‌ به‌رزی راده‌گیرێت.

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ ساڵی 1954 رۆژی 30ی نیسان وه‌ك رۆژی منداڵا، دیاریكردووه‌ له‌ پێناو هاندانی وڵاتان بۆ لێكتێگه‌یشتنی زیاتر ده‌رباره‌ی منداڵان ‌و خۆشگوزه‌رانیان، هه‌روه‌ها پێش نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ كۆنفرانسی 22ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1949 فدراسیۆنی دیموكراتی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت رۆژی 20ی تشرینی دووه‌می وه‌ك رۆژی جه‌ژنی منداڵان دیاریكردبوو.


PUKmedia تایبه‌ت



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket