riklam

پارتی:یەكێتی رۆڵی كاریگەری هەبوە لەبەدیهێنان و پاراستنی دەسكەوتەكان

ی.ن.ک‌‌ 10:01 AM - 2021-06-01
.

.

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتی دەكات و دەڵێت: یەكێتی رۆڵی كاریگەری هەبووە لە بەدیهاتن و پاراستنی دەسكەوتەكانمان.

 

بۆ بەڕێز/ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 

بەبۆنەی (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و، هیوای بەرەوپێشچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە كارو بەرنامەكانتان بۆ خزمەتگەیاندنی زیاتر بە دۆزی رەوای گەلەكەمان.  

یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، هاوخەبات و هاوپەیمانێكی گرنگ و سەرەكی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستانەو، هاوشان لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەكانی دیكە رۆڵی كاریگەری هەبووە لە بەدیهاتن و پاراستنی دەسكەوتەكانمان، بۆیە ئومێدەوارین لەو قۆناغەشدا بەهەموولایەك هەوڵ بدەین بۆ بەرزراگرتنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانمان و، بەگیانی بەرپرسیاریەتی و نیشتیمانپەروەریەوە بەپێی پێویستی قۆناغەكە دەوری شیاوی خۆی ببینێ.

 لەم یادەدا، جەخت دەكەینەوە لەسەر هەماهەنگیی و تەبایی و یەكڕیزیمان شانبەشانی هێزو لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەو گیروگرفتەكان و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و بەختەوەریی بۆ هاووڵاتیان و داكۆكیكردن لەو ئەزموون و سووربوون لەسەر بەدیهێنانی تەواوی مافە رەواكانمان و پاراستی قەوارەی هەرێمی كوردستان..

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

1/6/2021

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket