riklam

ژنە كوردێك كرایە وەزیری ئابوری هۆڵەندا

ژنان‌ 09:48 AM - 2021-05-31
.

.

دیلان یەشیلگۆز پەرلەمانتاری كوردی پەرلەمانی هۆڵەندا كە كچە كوردێكی باكوری كوردستانە و یەكێكە لەسیاسییەكانی پارتی گەل بۆ ئازادی ودیموكراسی PVV لەسەر لیستی ئەو پارتە كرایە وەزیری كاروباری ئابوری و ژینگەی حكومەتی تازەی هۆلەندا.

ئەو كچە كوردە یەكێكە لە كەسایەتییە دیار و چالاكەكانی ناو پارتەكەی و لە هەڵبژاردنی پێشوتر  2017 لەناو پەرلەمانتارە دەرچووەكاندا ناوی لە زنجیرەی 19 هاتبو لە لیستی سەركەوتوان و براوەكانی كورسی پەرلەمان ، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەم خولەی ئەمجارە كەلە مانگی ئاداری ئەمساڵ بەرێوەچوو لەبەر لێهاتویی و شارەزاییەكەی لەبواری كاری سیاسی وپەرلەمانیدا ناوی كەوتە زنجیرەی پێنجەم و توانی زیاتر لە 45 هەزار دەنگی هاوڵاتیان بەدەست بێنێت، بۆیە پارتەكەی پێشنیاریان كرد بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری و هەفتەیەك لەمەوبەر لەبەردەم سەرەك وەزیرانی كاربەرێكەری وڵات سوێندی یاسایی خوارد. "یەشیلكۆز" لەپاڵ پۆستی وەزارەتی ئابوری دۆسیەی ژینگەو ووزەشی پێ سپێدراوە، پێشدەچێت لە كابینەی تازەی حكومەت كەبریارە لە ماوەی داهاتوو دروست بكرێت دیسان هەمان پۆستی پێ بدرێتەوە.

دیلان لەساڵی 1977 لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا لە خێزانێكی كوردپەروەری دەرسیمی باكوری كوردستان لەدایكبووە، لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەی رویان كردۆتە هۆڵەنداو بەهۆی كاری سیاسی باوكییەوە مافی پەنابەرێتی سیاسیان وەرگرتوە، هەر لەتەمەنی هەرزەكاریەوە بەشداری لە كۆرو كۆبونەوەو چالاكیە مەدەنیەكان كردوە، دوای تەواوكردنی زانكۆ بۆتە فەرمانبەری ئەنجومەنی سارەوانی ئەمستردام و لەبەر گوج وگۆڵی ولیهاتویی لەكارەكەیدا لە 2014 بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیپایتەخت ولەو ماوەیەدا خزمەتێكی زۆری بە ئەمستردام گەیاندوە لە روی هەوڵەبەردەوامەكانی بۆ باشكردنی بژێوی خەڵك وكارە خزمەتگوزاریەكان ،  دواتر ڕاوێژكاری وەزاری وچەند پۆستێكی تریشی پێدراوە، لە خولی رابردودا پەرلەمانتارێكی هەرەچالاكی وڵاتەكەی بوەو بەردەوام بەرگری لە دیموكراسی ومافەكانی ژنان وبەرگریكردن لە مافەكانی خەڵكی بەگشتی هەورەها داكۆكیكەرێكی سەرسەختی پاراستنی ژینگەو كەشو هەواش بوە ، هەر بۆیەش ببوە جێی سەرنجی سەركردایەتی پارتەكەی وهیوایەكی گەشیان بۆ دروست بوە كەلەداهاتودا ئەوەكسایەتیە ببێتە سەركردەیەكی دیارو خزمەتكاری خەڵك.

پارتی گەل بۆ ئازادی ودیموكراسی PVV پارتێكی لیبرالی پارێزگارە، لەساڵی 1948 دروست بوە، هەرلەسەرەتای دروستبونیەوە لە حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی هۆلەندا بەشداری كردوە، " مارك روتە" سەركردەی ناوداری وڵات رابەرایەتی دەكات كە ئێستا سەرەك وەزیرانی كار بەرێكەری وڵاتە، ئەو پارتە لەهەموو هۆڵەندا هەر 50 هەزار ئەندامی هەیە بەڵام سەدان هەزار دۆست ولایەنگری هەیەو لەهەڵبژاردنەكان دەنگ بە كاندیدەكانی دەدەن .

PUKmedia بورهان ئەمین 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket