riklam

كوردانی رۆژهەڵات و بەردی هەورامان

هەمەرەنگ 02:50 PM - 2021-05-30
.

.

كاری تاشینی بەرد لەناوچەی ھەروامان مێژوویەكی كۆنی ھەیە لە ئێستاشدا خەڵكی بۆ دروستكردنی دیداو و ڕازاندنەوی خانوەكانیان بەرد بەكاردەهێنن.

ژمارەیەك ھەورامی ئێران لە ھەورامانی عیراق كاری تاشینی بەرد دەكەن و بەردەكان لەناوچەیەك كۆدەكەنەوە و پاشان بە شێوەی ھەرەوەزی كاری تاشینی بۆ دەكەن و بە مەتر بەردەكان رێك دەكەنەوە.

ساڵانی رابردوو تەنھا بەردەكان بەشێوەیەكی ئاسایی دادەتاشراون بەڵام، لە ئێستادا بە شێوەی جوانكاری دەتاشرێن و ئەو كرێكارە ئێرانیانە رۆژانە لە سەعات 7 ی بەیانی دەست دەكەن بە كاری تاشینی بەرد تاوەكو سەعات 4ی پاش نیوەرۆ، كە ھەریەكەیان 10 بۆ 15 بەرد دەتاشن و كاری جوانكاری بۆ دەكەن.

تاشینی بەرد كارێكی قورسە و مەرترسی زۆری ھەیە بۆ ئەو كەسانەی ئەو كارە دەكەن، ئەوان كە خەڵكی ئێرانن لە ھەرێمی كوردستان ئەو كارە دەكەن بەو پەیدا كردنی بژێوی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیانە،

پێشتریش لە ئێران ئەم كارە زۆر كراوە، بەڵام بەھۆی پێشكەوتنی ژیان كارەكە كەم بووەتەوە ئێستا كرێكارانی ئەو وڵاتە روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە تاوەكو كاری تاشینی بەرد ئەنجام بدەن.

لە ئێستادا لە ھەرێمی كوردستان و بەتایبەت لە ناوچەی ھەورامان بەشێك لە خانەوەكانی ئەو ناوچەیە بە بەرد دروست دەكرێن.

PUKmedia جەمال سەرگەتی

فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم

4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket