ئاسیاسێڵ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گلۆمۆ ده‌پاڵێورێت

ئاسیاسێڵ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گلۆمۆ ده‌پاڵێورێت


29/5/2021 14:25:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئاسیاسێڵ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گلۆمۆ (GLOMO) ده‌پاڵێورێت كه‌ به‌گرنگترین خه‌ڵاتی بواری خزمه‌تگوزاری مۆبایل داده‌نرێت.

كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌عیراق هه‌نگاوێكی ئێجگار مه‌زن ده‌نێت به‌ره‌و دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دیداری جیهانی مۆبایل “MWC” له‌ به‌رشه‌لۆنه‌.

به‌رشه‌لۆنه‌، ئیسپانیا، ٢٥ مایو/ئایار ٢٠٢١: ئاسیاسێڵ و بۆ جارێكی تر ڕۆڵی پێشه‌نگ و دیاری خۆی ده‌سه‌لمێنێت له‌ كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ عیراقدا له‌ ڕێی شۆرتلیستكردنییه‌وه‌ بۆ خه‌ڵاته‌كانی گلۆمۆی”GLOMO”ی تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندی مۆبایل له‌ چوارچێوه‌ی گروپی “ته‌كنۆلۆجیا له‌ پێناو چاكه‌”دا كه‌ سیستمی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل “GSMA”  پێشكه‌شیده‌كات له‌ دیداری ساڵانه‌ی جیهانی مۆبایل “MWC” له‌ به‌رشه‌لۆنه‌، ئیسپانیا. ئاسیاسێڵ، دوای كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین سه‌نته‌ری پزیشكی بۆ پێدانی چاره‌سه‌ر و ڕاوێژی پزیشكی له‌ دووره‌وه‌ بۆ ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ تیرۆر تێدایه‌ له‌ عیراق، كاندیدكرا بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی گلۆمۆ GLOMO بۆ ساڵی ٢٠٢١ كه‌ خه‌ڵاتێكی پایه‌به‌رزی بواری په‌یوه‌ندییه‌كانه‌. وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌ ده‌سته‌بژێره‌ ئاسیاسێڵ ده‌كاته‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیا هه‌ره‌ به‌هێزه‌كان له‌ جیهانی په‌یوه‌ندی و ته‌كنۆلۆجیادا.

هه‌ڵبژاردنی ئاسیاسێڵ بۆ ئه‌م خه‌ڵاته‌ ته‌نها دوای چه‌ند مانگێك دێت له‌ خستنه‌كاری نه‌وه‌ی چواره‌می ئینته‌رنێت “4G LTE”، ئه‌ویش دوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ تازه‌گه‌رییه‌كه‌ی له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ هه‌رێمی كوردستان. سه‌نته‌ری پزیشكی دیجیتاڵی به‌رده‌ڕه‌ش كه‌ ئاسیاسێڵ دایمه‌زراندوه‌، وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگای دهۆك، بێبه‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌سێت به‌ دابینكردنی چاره‌سه‌ر و فریاكه‌وتنی پزیشكی و پێدانی ڕاوێژی پزیشكی له‌ دووره‌وه‌ له‌گه‌ڵ یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئه‌وانه‌ی ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه‌ به‌ هۆی هه‌ڵایسانی توندوتیژی له‌ هه‌ندێك له‌ شار و شارۆچكه‌كانی عێراق. ئه‌م سه‌نته‌ره‌ كه‌لوپه‌لی زانستی و پزیشكی ئیجگار پێشكه‌وتووی له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ ئینته‌رنێتی خێرای ئاسیاسێڵ یارمه‌تیده‌دات كه‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و هۆشیاركردنه‌وه‌ به‌ فراوانترین شێوه‌ دابینبكات؛ له‌وانه‌ ڕاوێژی پزیشكی له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌و ئاسانكاری زانستی و ئینته‌رنێت كافێی بێبه‌رامبه‌ر وخزمه‌تگوزاری تایبه‌تمه‌ندی نیشته‌جێكردن؛ هه‌موو ئه‌مانه‌ بێبه‌رامبه‌ر.

ئه‌م سه‌نته‌ره‌ پزیشكییه‌ دیجیتاڵیه‌ كه‌ له‌ دووره‌وه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شده‌كات، ئاواره‌كانی كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ پێشكه‌وتووترین دامه‌زراوه‌ی پزیشكی له‌ عێراق؛ شاری پزیشكی فاروق كه‌ زیاتر له‌ ٢٧٥ كم له‌ كه‌مپه‌كه‌وه‌ دووره‌.
دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌ ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كانی شاری پزیشكیی فاروق ببین بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كانیان وچاره‌سه‌كردنیان. له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه‌، پزیشكه‌كان ده‌توانن به‌ئاسانی په‌یوه‌ندی به‌ سه‌نته‌ره‌ پزیشكییه‌كه‌وه‌ بكه‌ن و ڕێنمایی پێویستییان پێبده‌ن سه‌باره‌ت به‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كانی ده‌نوسن، ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ پزیشكییانه‌ی پێویسته‌ بۆ چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنرێن، هه‌روه‌ها بۆ دیاریكردنی خشته‌ی كاتی پێویست بۆ وه‌رگرتنی ڕێوشوێنه‌ پزیشكییه‌كان هه‌تا نه‌خۆشه‌كه‌ چاكده‌بێته‌وه‌.

به‌وپێیه‌ی به‌خشینه‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌گێڕێت له‌ ستراتیژی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی دا، ئاسیاسێڵ هه‌میشه‌ وهه‌رده‌م له‌ هه‌وڵدایه‌ كه‌ وه‌كو یه‌كه‌مین كۆمپانیا بمێنێته‌وه‌ له‌ ڕووی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری و ژینگه‌یی و سه‌رمه‌شق بێت له‌ڕووی به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌گه‌لی درێژخایه‌ن و كاریگه‌ر و تازه‌گه‌رانه‌ كه‌ پشتگیری ڕۆڵگێڕه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بكات له‌ پێناو گۆڕان به‌ره‌و هێنانه‌ كایه‌ی كاریگه‌رییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌رێنی.

خه‌ڵاته‌كانی گلۆمۆ له‌ میانه‌ی بۆنه‌یه‌كی ساڵانه‌دا دابه‌شده‌كرێن كه‌ تیایدا نوێ گه‌رترین و ترێندیترین به‌رهه‌مه‌كانی مۆبایل و خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن له‌ پێناو پشتیوانیكردنی تازه‌گه‌ری به‌ره‌وهێنانه‌كایه‌ی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری سه‌رده‌میانه‌تر له‌ جیهاندا. ڕاسته‌وخۆ له‌ ئیسپانیاوه‌ و له‌ بۆنه‌یه‌كی گریمانه‌ییدا بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات، براوه‌كانی خه‌ڵاتی “GLOMO” ڕاده‌گه‌یه‌نرێن له‌ سه‌عات دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ “به‌ كاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا CET “، رۆژی چوارشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی ٣٠ حوزه‌یرانی ٢٠٢١.

ئاسیاسێڵ كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگی بواری خزمه‌تگوزاریی مۆبایل و خزمه‌تگوارییه‌ دیجیتاڵییه‌كانه‌ له‌ عێراق.‌ له‌ 1ی كانونی دووه‌می ٢٠٢١ ــه‌وه‌ ژماره‌ی به‌شدرابوانی ١٤.٧ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه‌. ئاسیاسێڵ خزمه‌تگوزای 4G به‌ كوالیتییه‌كی به‌رز له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق دابینبكات.‌ تۆڕی ئاسیاسێڵ ٩٩.٠٦٪ ی دانیشتوانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی ببێته‌ فراوانترین تۆڕی مۆبایل له‌ناو هه‌موو كۆمپانیاكانی تری مۆبایل له‌ عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ كانونی دووه‌می ٢٠١٥ ــه‌وه‌ باشترین دابینكه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێته‌ به‌ باشترین كوالیتی به‌رده‌ست له‌ عێراقدا.


بۆ زانیاری زیاتر www.asiacell.com

PUKmedia تایبه‌ت

وێنە هەواڵ
  • image04
  • .

  • image04
  • ئەمڕۆ سلێمانی... دوای ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان

  • image04
  • كۆنگره‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان له‌سلێمانی

  • image04
  • هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران

  • image04
  • پاشماوەی خۆراك بۆ سەگەكانی پێنجوێن كۆدەكرێتەوە

  • image04
  • ئەمڕۆ رۆژی جیهانی خوێن بەخشینە

  • image04
  • 12-6 رۆژی له‌دایك بوونی هێرۆخان

  • image04
  • ماسییەك لەبەنداوی باوەشاسوار لەكفری كە نزیكەی 20 كیلۆ دەبێت دوای برینداركردنی سەرئاو دەكەوێت


                                           

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید: ده‌مانه‌وێت كوردستان هه‌رێمێكی به‌هێزبێت


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابوری و كلتورییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌...


  سوید.. شۆڕش قادر وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو
  سوید پشتیوانی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە دەردەبڕێت
                                           

د.سۆران جه‌مال تاهیر: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه‌ بۆ یه‌كێتی و گۆڕان


ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگه‌وه‌ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌...


  چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی
  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
                                           

ئاوی ژێرزه‌وی هه‌ولێر كه‌مبوه‌ته‌وه‌

به‌ 1185 بیری ئیرتیوازی و 3 پڕۆژه‌ی ئیفراز ئاوی هه‌ولێر دابین ده‌كرێت و به‌رێوه‌به‌ری ئاوو ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، به‌لێدانی ب...


  پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ئێران درێژده‌كرێته‌وه‌
  هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم و ناوچه‌كان له‌فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت


کاریکاتێر