riklam

گەشتێك بەنێو تۆمارەكانی یەكێتی دا

ی.ن.ک‌‌ 02:53 PM - 2021-05-26
.

.

یەكێتی ئەو هێزەی هەر لە ساتە وەختی لە دایك بوونیەوە هەتا چركەساتەكانی ئێستای تەمەنی لە دۆزینەوەی رێگاچارەیەك دابووە بە مەسەلەی نەتەوایەتی كورد و عەرەب، نەوت و بودجە و موچە و هەلی كار.

لاپەرەكانی مێژووی كوردایەتی ئاوێنەیەكی دیارن كە یەكێتی بەدرێژایی 46 ساڵەی تەمەنی پڕ لەخەبات و تێكۆشان شان بەشانی مام یەك بەیەكی ئەو داستان و دیمەنانەی لە مێژوودا تۆماركردووە، وەك داستانی هەكاری و شۆرش و دیمەنی خەمناكی پاش كۆتایی ئەو شەڕو نەهامەتیانەی لەلایەن رژێم و ناحەزانیەوە ڕووبەڕووی كراوە، دیمەنی دڵتەزێنی شەهیدانی رێ ی كاروانی خەباتی كوردایەتی و جەرگ سوتانی دایكان و باوكان لەدەست دانی براو هاوسەرو باوك و خوشك و دایك و خێزان بەشێك بووە لەو مێژووەی یەكێتی بە ئەمرۆ گەیاندووە.

سەروەرییە بۆ یەكێتی كە خاوەنی دەیان داستانی رزگاریی و سەركەوتنە تۆماركراوەكانە، هەر لە  گۆرانی چەرخی رۆژگار  لە شاخەوە بۆ شار دواجاریش بۆ پەرلەمان بۆ چركەیەكیش بێت نابێت ئەو تۆمارە مێژوویە لە یادبكرێت چونكە هۆكاری بنیادنانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانن ئەوانە زێدەی لەدایك بونی كۆن و نوێن بۆ یەكێتی بنەماڵەی شەهیدان و قوربانیان بەسەركەوتنەكانی یەكێتی پاراستنی دەسكەوتەكان ئاسودەو ئاسودەتردەبن .

جیاوازییەكی تری ئەم یادە دوای ئەو گۆرانكارییە دێت كە لەپاش  كۆنگرەی چوارەم هاتۆتەدی  لە كاتێكدا كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی كە ئومێدی زۆرینەمان بوو دەستكەوتوو و مێژوو و شانازی بوو بۆ تاك بەتاكی هەڵگرانی فكرو ئایدیای یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەنانەت ئەوانەشی بەدەرن لە ئایدیای یەكێتی، وەرچەرخانێكی زەمەنی نوێبونەوەیەكی پێویست بوو هەرچەند كات لای دابوو شۆك بوون بوو بۆ ئەوانەی جادوویان بۆ پەرتەوازەبوونی یەكێتی دەكرد و گرەویان لەسەر دەكرد هەرچەند ئەوانە جگە لە مەزادەیەكی سیاسی و ساردكردنەوەی ئینتمای یەكێتیەكان هیچی ترنەبوو بگرە چەند میللێكیشی نەبڕی كە بە  خەیاڵی پلاوی خۆیان ئەمە دوا وێستگەی بوونی یەكێتی یە و لەبارچوونی ئەو قۆناغە مێژوویەیە كە مام رابەری كردووە، مام ئەو پیاوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی شەرەفی پیاوە مەزنەكەی پێ بەخشراوە، تاكە میراتیەكیش لە مام مابێتەوە و بۆ یەكێتیەكان جێگای شانازی بێت و بەهاداربێت بوونی هەردوو هاوسەرۆك ( جەنابی شێخ لاهورو كاك باڤێلن ) كە یەكێتیەكان ئومێدییان لەسەر هەڵچنیون بۆ چنینەوەی دانە بەدانەی ویست و داواكارییە جەماوەرییەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لەمەسەلە چارەنوسسازەكان تایبەت بە بژێوی و ئابوری و سیاسی كە لەئەنجامی هەڵەیەكی سیاسی بەرژەوەند خواز بینیمان چ لێدانێكی ئابوری زەرەرمەند بەر ژیان و گوزەرانی خەڵكی كەوت چەندین هەڵەی تر لە ڕابردوو و ئێستا دا كە ئێمە بۆ سیاسیەكانی بە جێدەهێلین بەو ئومێدەی لە داهاتوودا ئەو هەڵانە دووبارە نەبێتەوە بەرژەوەندی گەل و ئیرادەی گەل بخەینە پێش هەركارێكی سیاسی كە بمانەوێت، دواجاریش ماڵە گەورەكەی یەكێتی و مام وەك هەمیشە بە كراوەیی بمێنێتەوە و بۆ چارەسەركردنی گشت ئەو مەسەلانەی پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی خەڵك هەیە وە چاندنی پەیامی ئاشتەوایی سیاسی بێت بۆ پێكەوە ژیانێكی شەرەفمەندانە و دەستەبەركردنی ژیانێكی لەبارتر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی و گەنجان بەتایبەتی بەهەدەرنەدانی سەرمایەی یەكێتی كە مەبەستم گەنجانە.

نسار مستەفا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket