خەتا لە پایتەختی فیدڕاڵەوە تا پایتەختی رۆشنبیری
بیروڕا 09:48 AM - 2021-05-26.
خەتای یەكێتی نییە ئێوە كێشەكانی خۆتان بە نرخی كێشەی كورد و كوردستان بەخەڵكی دەفرۆشنەوە؟ ، پسولەی ئاو و كارەبا و داھات و باجی دائیرەی مرور چی بكات كە ئێوە گومرگی برایم خەلیلتان كردۆتە مەتەڵی ئاڵۆز باڵۆز و كەس لێی تێناگات؟
بۆچی دەبێ خەتای كەشناسی سلێمانی و ھۆرەی گەرمیان و لاوكی بادینان بێت كە ئێوە دیلی دەستی رێككەوتنی پەنجا ساڵەن و بەندی دۆسێی ئیمپریالی ئیقلییمی و تەونی جاڵجاڵۆكەی ھەڵبەز و دابەزی نرخی نەوتن؟
گوێزی ھەورامان و گێوژ و مێوژی بەرھەمی خۆماڵی چی بكات كە فلاش میمۆرییەكەی ئاشتی ھەورامی سەد ڤایرۆس لێی داوە و كۆدەكەی بە سەد ئانەپانە ناكرێتەوە؟!
خەتای ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستان چییە كە ئێوە رۆژێ خەتای پایتەختی بەغدای فیدڕاڵ دەگرن و رۆژێ ئێژن پایتەختی رۆشنبیری پارەی كەمی چاپی كتێب و كۆنسێرتی ھونەرمەندان نانێرێ بۆ خەزێنەی مەركەزی؟ ترسمانە سبەی تاوانەكە بخەنە ملی ھەڵەبجەی پایتەختی شارەزوور یان باڵەكایەتی پایتەختی
بەرخودان و خوێنبەخشین؟
خەتای دیموكراسی بێ وەی و بێ گوناھ ، رێڕەوی پێچاوپێچ و گەمارۆدراوی كوردستان چییە كە ئێوە كۆنگرەی حزبتان پێ ناكرێ و گرفتە ناوخۆیەكانی خۆتان ھەناردەی دەرەوە دەكەن؟
ھەمووجارێ وا دەكەن ، كاغەزەكان نەك تێكەڵ بەڵكو لەتوپەتی دەكەن ، نەك دۆسێكان بەڵكو تەنانەت ماشێنیPaper shredder ورد و خاش دەكەن و دوایی دەڵێن وەك كاغەزەكانی سەفارەتەكان پێكیانەوە گرێ بدەن!! پێكەوە تیپ و كەتەر و سیكۆتینی لێ بدەن و بەخەڵكی بەش مەینەتی وڵاتی داماو بڵێن مەتەڵەكە ھەڵبێنە!
ھەموو جارێ وا دەكەن، چارەنووسی سیاسەت و ناكۆكی و تێڕوانینە جیاجیاكان بە ھەڵوەر و تەلەبەی تەمبەڵ دەسپێرن بۆ ئەوەی بڵێن دیموكراسیی و داد و ماف و ئاواتەكان كەڵكی نییە و گەلەكەمان لە چاكەی گشتی و ئەگەری چارەسەری بچووكترین كێشە بێ ئومێد بكەن.
سەیری بكەن چی ھەڵلایەكیان دروست كردووە ، وەك رۆژگاری گوڵان و یەڵان و گومرگی برایم خەلیل، وەك زەمانی شۆی بێ تامی گۆدەلۆپی و ئەنتۆلێنا كە تەقەی خۆشی دەكرا گوایە منداڵی چاوگەش دۆزرایەوە و ئیتر خاتر جەم بن گرفت نەما خەمتان بداتێ.
ئەمە بۆیان چۆتە سەر كە ھەموو جارێ دۆ و دۆشاو تێكەڵ بكەن وەختێك بابەتەكە دەگاتە سەر قووت و موچەی خەڵكی و چارەسەرێكیان پێ نییە وەك تەمسیلی «خۆتان بگرن ئەوا ھات» كە سەماد و ئارد لە پایتەختەوە دێت و لەبەر بەشی كۆمپانیاكانی نەوت و كەشتییەكانی كەنار دەریای پسفۆر بەشی نانی سوتاوی خەلكی گێمەدەێ و قالاوە ناكات. بۆیان چۆتەسەر یان بۆیان سەر دەخەن چونكە دیزاینەكەیان بە دڵە؟!
بوختانە گەر بڵێین بۆیان چۆتەسەر چونكە میللەتەكەمان بێ دەنگ و رەنگ و بێ قسەیە، بڵێین شانی ئەم خەڵكە بێ باكە ھەر ئەوەندە ھەڵدەگرێ كە لە دووری دوورەوە سێبەری ھەڵك بانك و ئۆپەراسێونی ھەرێمایەتی دیارە و ھەمووجارێ ڤیاگرای پایتەختەكان بە ھانایانەوە دێت. رۆژێ بە ناوی خۆشناوی نەتەوە و سەربەخۆییەوە و شەوێكیش بەناوی تیوری ھەر كەس لە ماڵی خۆی و نیوەرۆیەكی ناكاویش بە ناوی چاكسازی بە ھێنانەوەی داھاتی دەخیلەی ریعایە قاسرین و دایرەی خەڵوەتگەی پیری مەیسەر دەبێت.
نووسینی.. ستران عەبدوڵلا
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25