riklam

سوودەکانی شیری هەنجیر چییە؟

هەمەرەنگ 10:41 PM - 2021-05-25
.

.

شیری هەنجیر چارەسەری زۆرینەی نەخۆشیەكانی پێست دەكات، بەبێ دوو دڵی بۆ ئەم نەخۆشیانە بەكاری بهێنەو زۆرترین سوودی لێ ببینە (ئەكزیما، سەدەف، زیپكە، ووشكە بیرۆ، گولی، قڵشی پێست، زۆر شتی تر).

هەندێ بەكارهێنانی شیری هەنجیر...

1. بڕی یەك سیسی شیری هەنجیر لەگەڵ هاڕاوەی پەتاتە وەك كرێم بۆ مایەسیری ناوەکی بەكاربێت تەنها چەند ڕۆژێكی دەوێت بۆ چارەسەری، ڕۆژانە یەك جار بەكار بێت.

2. شیری هەنجیر بۆ لابردنی بالوكەو گۆشتی زیادی جسم، ڕۆژانە پێنج جار یەك قەترە لە شیری هەنجیر بەسەر بالوكەدا بكرێت و پێوەی ووشك ببێتەوە، تەنها بە دوو تا سێ ڕۆژ نایهێڵێت.

3. شیری هەنجیر بۆ گۆشتی زیادی ناو لووت، ڕۆژانە جارێك سێ قەترە لە لووت بكرێت بە كەمترین ماوە باشی دەكات و پرخە ناهێڵێت.

4. شیری هەنجیرو هەنگوینی جۆری باش تێكەڵ دەكرێت بۆ تەڵخ بینی، شەوانە جارێك لە چاو دەكرێت.

5. هەنجیری كاڵ، ئەگەر لەئاودا بیخرێتە سەر ئاگرو ئاوەكەی بخورێت، برینی دەم و سورێنچك و گەدە ناهێڵێت.

6. گەڵای ناسكی هەنجیر، وەك چایی بخورێتەوە، بۆ سوڕی مانگانەی خانمان زۆر باشە، وە ڕێژەی شەكر لەخوێندا ڕێك دەخات.

7. ئەگەر زەیتون و هەنجیر بەیەكەوە بخورێت، تەنها ڕێگریان پێ لەمردن ناكرێت، باشترین دەرمانێكە كە دیاری خوایە بۆ مرۆڤ.

8. ئەگەر زەیتی زەیتوون و شیری هەنجیر یان ئاوی گەڵای هەنجیر بەیەكەوە بخورێت ئەوا:-

1. كێشەی گیرانی ڕەحم و ئیلتیهابی خانمان چارەسەر دەكات.

2. ڕەبۆو كێشەی تەنگە نەفەسی ناهێڵێت.

3. ڕزگارت دەكات لە بەدهەرسی و ناڕەحەتی قۆڵۆن.

4. ئیلتیهاب و رمل لە ڕێڕەوی میز ناهێڵێت.

تێبینی/ بۆ هەموو ئەمانە پێویستە پێشتر پرسی پزیشک بکرێت.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket