riklam

ژنێكی دیكە پۆستێكی باڵای هەڵەبجەی وەرگرت

ژنان‌ 12:26 PM - 2021-05-24
.

.

بەئامادەبوونی پارێزگار و قائیمقامی قەزای ناوەندی شارەكە، ئەمڕۆ ئەندازیار خێڵان عەبدولڕەحمان میرزا حەسەن وەك بەڕێوەبەی گشتی شارەوانییەكانی ھەڵەبجە دەستبەكاربوو.

بەمەش پۆستێكی تری باڵای شارەكە درایە ژنان، كە لەئێستادا ژمارەیەكی بەرچاوی پۆستە باڵاكانی شارەكە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێن.

بەشێك لەو پۆستانە ش بریتین لە قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری هەڵەبجە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی هەڵەبجە.

PUKmedia جەمال سەرگەتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket