riklam

له‌جه‌ژندا زۆرترین گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ سلێمانی

هەمەرەنگ 11:01 PM - 2021-05-23
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، نزیكه‌ی 110 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له‌شاری سلێمانی كردوه‌ .

عه‌لی ڕه‌ئوف غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی بۆ PUKmedia وتی: له‌ماوه‌ی ( 8 ) رۆژ و له‌ ڕۆژی 11 تا 18 ی ئه‌م مانگه‌ ، كه‌ ئاماری هاتنی گه‌شتیاران وه‌رگیراوه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ ، 110 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی سلێمانیان كردوه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ زیاتر له‌سه‌دا 90 یان له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه‌ گه‌شته‌كانیان ئه‌نجامداوه‌ .

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌: گه‌شتیاران له‌ ڕێگه‌ی بازگه‌ و خاڵی سنوری و فڕۆكه‌خانه‌وه‌، گه‌شته‌كانیان ئه‌نجامداوه‌، هه‌روه‌ك له‌ ته‌واوی ئه‌و ده‌روازانه‌ مه‌رجه‌ خۆپارێزیه‌كان به‌ تایبه‌ت پشكنینی كۆرۆنایان بۆ جێبه‌جێكراوه‌ .

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، به‌ پێی زانیاری لیژنه‌كانی گه‌شتوگوزاری سلێمانی له‌ هه‌ر سێ ڕۆژه‌كه‌ی جه‌ژن ، ته‌واوی میوانخانه‌كان پڕبوون له‌ گه‌شتیار و زۆرینه‌ی مۆڵ و رێستۆرانت و خواردنگه‌و بنكه‌ گه‌شتیاری و میلیه‌كان توانیان پێشوازیه‌كی باش له‌ میوانانی شاره‌كه‌ بكه‌ن و به‌وه‌ش سلێمانی له‌ چاو شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانی كردوه‌ .

PUKmedia تایبه‌ت

 

عه‌لی ڕه‌ئوف غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی

777777.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket