riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: رێگه‌ناده‌ین پرسه‌ نیشتمانیه‌كان به‌زۆرینه‌و كه‌مینه‌ تێپه‌ڕێندرێت

ی.ن.ک‌‌ 02:09 PM - 2021-05-23
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ ھه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ جه‌یمس سۆرنتۆن، كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌دیدارێكدا بافڵ تاڵه‌بانی رۆشنایی خسته‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ھه‌رێم و عێراق و ھه‌ڵوێست و بۆچوونی یه‌كێتی  خسته‌ڕوو. جه‌ختیشی له‌دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌كانی گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتن كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش و ده‌ستوور.

ھاوسه‌رۆك له‌به‌ر رۆشنایی یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی كۆده‌نگی نیشتمانی، یه‌كڕیزی و رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تێكی نیشتمانی كوردانه‌ له‌به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك لۆبی كوردی، ستراتیژی یه‌كێتی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێگه‌ و رۆڵی كورد له‌ناوه‌ند به‌به‌ھێزی بھێڵینه‌وه‌ و وه‌ك رابردوو خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌كان و پرسه‌كان بین، بێگومان پێویستمان به‌ به‌ره‌یه‌كی نیشتمانیی كوردستانی ھه‌یه‌ كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ھه‌موو بۆچوون و ره‌نگه‌جیاوازه‌كان بێت كه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ ئه‌مه‌ فاكته‌ری گه‌یشتنه‌ به‌مافه‌كانمان. خۆبه‌زلزانی و دوركه‌وتنه‌مان له‌ به‌غدا نه‌ك داواكانمان جێبه‌جێ ناكرێن، به‌ڵكو گه‌له‌كه‌شمان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت و ھه‌رێمه‌كه‌شمان بچووك ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌م دوربینییه‌شمان له‌پێناو داھاتوویه‌كی گه‌شتره‌ بۆ كوردستانه‌كه‌مان.

سه‌باره‌ت به‌پرسی ده‌ستوور بافڵ تاڵه‌بانی به‌ڕاشكاوی بڕیار و سه‌رنجی یه‌كێتی خسته‌ڕوو وتی، له‌گه‌ڵ ده‌ستوورێكی گه‌ل په‌سه‌ندین و رێگه‌ناده‌ین ئه‌م بابه‌ته‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ به‌زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ تێبپه‌ڕێندرێت، به‌ڵكو كار بۆ  نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێك ده‌كه‌ین كه‌ له‌خزمه‌ت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و پێشخستنی ھه‌رێمه‌كه‌مان بێت نه‌وه‌ك له‌خزمه‌ت حزب و تاكه‌كه‌سێكدا.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket