riklam

سلێمانی.. مۆزه‌خانه‌ی هه‌وری چالاكی حه‌وته‌وانه‌ پێشكه‌ش ده‌كات

هەمەرەنگ 11:50 AM - 2021-05-23
.

.

له‌یه‌كه‌مین پڕۆژه‌یاندا مۆزه‌خانه‌ی جوڵاوی هه‌وری چالاكیی حه‌وته‌وانه‌ی به‌ناونیشانی (كاتێك ئافره‌ته‌كانی مێژوو و ئێستا ده‌دره‌وشێنه‌وه‌) نمایشكرد.

چالاكیی حه‌وته‌وانه‌ به‌هاوبه‌شی ئینستیتوتی كه‌له‌پوری كوردی و به‌ پاڵپشتی دامه‌زراوه‌ی ڤیم له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و له‌ چه‌ند به‌شێكی جیا جیادا كاری ده‌ستیی و نمایشی تابلۆی كێشراوی خانمانی بۆ ئاماده‌بووان نمایشكرد.

دواتر دیبه‌یتێكی بۆ چوار خانمی سه‌ركه‌وتوو سازكرد و له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و شاناز جه‌مال شاره‌زای بواری دیزاین و كلتور و هه‌ردوو خانمه‌ پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی بنه‌وشه‌ی كه‌ناڵی كوردسات سروه‌ و باخچه‌، باسیان له‌ ئه‌زموون و كاری خۆیان كرد وه‌كو ژن و دایك له‌ ماڵه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا.

له‌به‌شێكی تری چالاكییه‌كاندانمایشێكی جل و به‌رگی كوردی فولكلوری له‌لایه‌ن هه‌وار محه‌مه‌ده‌وه‌ پێشكه‌ش كرا.

پرۆژه‌ی حه‌وته‌وانه‌ ی مۆزه‌خانه‌ی جوڵاوی هه‌وری به‌نیازه‌ چالاكییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش بكات و گرنگیی به‌ كلتور و داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌دات.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket