riklam

فه‌همی بورهان: كچان و ژنان به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 03:04 PM - 2021-05-22
.

.

ئه‌مڕۆ 22ی5ی2021 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان، فه‌همی بورهان لێپرسراوی بۆردی رێكخراوه‌ پیشه‌ییه‌كان به‌ئاماده‌بوونی چنار به‌كر سه‌فه‌ر، پێشوازیكرد له‌ ستاف و ئه‌ندامانی رێكخراوی به‌ره‌و هیواكانی كچان و ژنان.

پاش وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان، هه‌ڤاڵ فه‌همی بورهان وێڕای به‌خێرهێنان، باسی له‌ پێگه‌و رۆڵی ژنان و كچان كردو باسی له‌ دۆخی ئابووری خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ كردو رایگه‌یاند، ئه‌و دۆخه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ بوونی هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر كچان و ژنان هه‌بووه‌و پێویسته‌ هه‌مووان پێكه‌وه‌ هه‌ڵوێستمان هه‌بێت بۆ گۆڕینی ئه‌م دۆخه‌.

هه‌ر له‌ وته‌كانیدا فه‌همی بورهان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی. ن. ك رونیكرده‌وه‌، پێویسته‌ خۆتان زیاتر كۆبكه‌نه‌وه‌ و  كاری رێكخراوه‌یتان باشتربكه‌ن و چیش به‌ئێمه‌ كرا دڵنیابن پشتوپه‌ناتان ده‌بین و ئه‌وه‌ی له‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا بێت درێغی ناكه‌ین.

دواتر گوێ له‌ ژنان و كچانی رێكخراوه‌كان گیراو داواكرا رێكخراوه‌كه‌ رۆڵی هه‌بێت كه‌ به‌چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك هه‌وڵی دابینكردنی هه‌لی كارو سه‌رچاوه‌ی داهات بدات بۆ ژنان و كچانی خاوه‌ن به‌هره‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket