riklam

ئایا سیریلاک بدەم بە مناڵەکەم؟

هەمەرەنگ 12:47 PM - 2021-05-21
.

.

زۆر بیروباوەڕی جیاواز هەیە سەبارەت بە پێدانی سیریلاک  کە ئەمەش وای کردووە دوو دڵی دروست ببێت لەسەر باشی یان خراپی سیریلاک.

لەو بارەیەوە د.تارا عەلی بابان پزیشکی پسپۆڕی گەشە و خۆراکی مناڵان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رێنماییەک بڵاودەکاتەوەو دەڵێت: تا ئێستا هیچ توێژنەوەیەکی زانستی نیە کە سەلماندبێتی سیریلاک باشە یان خراپە؟

دەشڵێت: سیریلاک هەندێک جۆر ماددەی تێدایە ( مواد حافظە) بۆ ئەوەی پێکهاتەی ئەو خواردنانەی لەناو سیریلاکەکەدایە تێک نەچێت، وە ئەم مادانە تائێستا مشتومڕی لەسەرە سەبارەت بە خراپی بۆ تەندروستی مرۆڤ، هەروەها ئەوخواردنانەی تر کە لە پێکەهاتەی سیریلاکدا هەیە (وەک گەنم، میوە، شۆفان،........) (تازە) فرێش نین و زۆر گۆڕانکارییان بەسەردا هاتوە، هەر لەبەرئەوەیە کە سیریلاک و ئەو خواردنە لە قتوونراوانەی تر باشترە بەکار نەهێنرێت.

د. تارا ئاماژە بەوەشدەکات: باشترین خواردن بۆ مناڵ ئەو خواردنانەیە کە تازە بێت (فرێش) و خۆت ئامادەی بکەیت نەک دروست کراو بێت، لەبەر ئەوە بەکارهێنانی سیریلاک ئەکەوێتە سەر هەڵبژاردەی خۆت وەک هەموو خواردنەکانی تر.

رێنمایش بە دایکان دەدات: هەوڵ بەن تا ئەتوانن خۆتان خواردن بۆ مناڵ دروست بکەن، بەڵام ئەگەر هەر ویستتان سیریلاکی بەنێ با هەموو ڕۆژێک نەبێت و لەیەک جار زیاتر نەبێت لە ڕۆژێکدا، وە دەستپێکردنی سیریلاک ئەبێت لە دوای تەمەنی حەوت مانگیەوە بێت.

PUKmedia تایبەت

 

188482715_4099002976814451_248459181428412857_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket