riklam

هەڵمەتی هەڵبژاردن و بەشداری جەماوەری

بیروڕا 11:09 AM - 2021-05-21
.

.

ئەمە دوا قۆناغی هەر دووگیانبونێكە كە كە گرەوی هەڵبژاردنەكانی لەسەر وەستاوە، دوای چەندین مانگ لە هەوڵدان بۆ قایلكردنی دەنگدەر و بەدەست خستنی ئامانجی هەڵبژاردنەكان، لە رێ ی گۆرانكاری و بەركەوتنە كۆمەڵایەتیە ئەرێنەكان و دروشم و هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان كە هاوڵاتیان ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە و بەو نیەتەی خۆیان بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن، لەگرنگترین ئەو بنەمایانەی كە پاڵنەری هەر تاكێكە بۆ بەشداری هەڵبژاردنەكان بۆتە خاڵی هاوبەشی تاكەكان بوونی ئینتماو باوەڕی گۆانكارییە لە ئەدای بەرێوەبردن و هەروەها بەرژەوەندی نەتەوە یی وادەخوازێت، هەرچەند رۆڵی حكومەت بەدرێژایی چەندین ساڵی رابردوو جێگای ڕەزامەندی كۆمەڵانی خەڵك نەبووە بە هۆكاری بوونی گەندەڵی و ئەنجامنەدانی گۆرانكاری لە رێگەی هەڵبژاردنەوە وەك ئەوەی لە دروشمەكان دێتەبەر گوێ‌ و چاو ...كەواتە حكومەت دەوری كاریگەری هەیە لە بێ‌ هیواكردنی خەڵك بە پرسی هەڵبژاردن زەرەری ئەم پرسەش لە قازانجەكەی زیاتردەبێت بۆ سەر لایەنەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنەكان و پەرتەوازەبوونی دەنگی لایەنەكان پرسی سیاسی .

بایكۆتی دەنگ و هۆكاری بەشداری نەكردنی دەنگدەران كەمبونەوەی رێژەی دەنگی قەوارە سیاسی بەگشتی لەم ساڵانەی دواتر دا بەرپرسیاری سەرەكی لە ئەستۆی حكومەت و ئەدای حكومەتە، پێكهاتەی حكومەتیش لایەنە ساسیەكانن كەواتە هەڵبژاردن بازنەیەكە كە لایەنە سیاسیەكان لەدەوری جەماوەر كۆدەكاتەوە، جەماوەریش ئاراستەی حزب دەگۆرن  لە بەهێزییەوە بۆ بێ‌هێزی یان بە پێچەوانەوە، كە هیچكام لە حزبەكان لە چاوەڕوانی دەرئەنجامێكی خراپ نین لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و ئومێدی بردنەوەی هەڵبژاردنەكان لەسەر هەڵمەتی گەران و بانگەشە و دروشمەكانیان دەنەخشێنن نەك خزمەت و ڕەزامەندكردنی خەڵكی، كە ئەمەش رێژەییە، بۆیە دەبێت لایەنەكان بە وریاییەوە دەست بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بەرن شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان و گەیاندنی بیروڕای كاندید و لایەنی سیاسی پاڵپێوەنانی جەماوەری ڕێگایەكی ترە بۆ كێشكردنی خەڵك و داپۆشینی ئەو عەیبانەی بەهەڵواسراوی ماونەتەوە، وەكو كێشەی لێبرینی مووچە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا نەیتوانیوە چارەسەری بكات، بژێوی خێزانەكان و داهاتی تاك ڕووی لە كەمی كردووە ئەمانەش هۆكاری دەیان كێشەی تری كۆمەڵایەتی و بوارەكانی ترن، كەواتە قەناعەت پێكردنی جەماوەر بە پەیامی ئەو لایەنەی مەبەستمانە دەنگی زۆرینە هەڵچنێت دەبێتە سەقفێكی زەمەنی چونكە هەڵمەتی هەڵبژاردن دوا چانسە بۆ كاندید بەبەكارهێنانی ئەو تەكنیكانەی لەبازاری دەنگدەران دایە.

گرنگە ڕەچاوی ئەو دروشمانە بكرێت كە كاندیدەكان بانگەشەی بۆ دەكەن، پێویستە ئەو دروشمانەی پێشو كەلە هەڵبژاردنەكاندا كرابوون بە پێوەر بۆ سەرخستنی پرۆسەكە و بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەران دووبارە نەكرێنەوە بەڵكو دەبێت دروشمەكان سەردەمیانە بن .

خەڵكی بە ئاگاو شارەزایە لە تەكنیكی هەلبژاردنەكان هەندێك جار چەندین گروپ و دەستە دروست دەبن بۆ پەرتكردن و بڵاوەكردنی دەنگی دەنگدەران ئەمەش دەستێكی دەرەكیە بۆ بەلارێدابرنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دروست كردنی جۆرێك لە ناكۆكی لە نێوان لایەنەكان .

نسار مستەفا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket