riklam

ساڵیادی تاوانی ئەنفالكردنی گوندەكانی بناری خاڵخاڵان دەكرێتەوە

جینۆساید‌‌ 02:01 PM - 2021-05-20
.

.

بەئامادەبوونی و نوێنەری خاتوو هێرو ئیبراهم ئەحمەد و ئازاد حەمە ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و رەمك رەمەزان قائیمقامی  چەمچەماڵ و ژمارەیەك لەفەرمانگە حكومیەكان قەزای چەمچەماڵ  ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان یادی 33 ساڵەی تاوانی ئەنفالكردنی گوندەكانی بناری خاڵخاڵان كرایەوە.

رێكخەرانی مەراسیمەكەش رەحنە لە حكومەتی هەرێم دەگرن و دەڵێن: دوای تێپەڕبوونی 33 ساڵ بەسەر ئەنفالكردنی كەسوكاریاندا هیچ خزمەتێكی سنورەكەیان نەكراوە.

كاروان ئەحمەد جەلەمۆردی سەرپەرشتیاری مەراسیمەكە بە PUKmedia راگەیاند: یادی 33 ساڵەی ئەنفالكردنی گوندەكانی بناری خاڵخاڵان-مان كردوەتەوە، كە خۆی لە 12 گوند دەبینێتەوە، ئەم گوندانە خاوەنی زیاتر لە هەزارو 623 ئەنفالكراوە، لە ژن و منداڵ و پیرو گەنج، تەنها گوندی جەلەمۆرد زیاتر لە 485 كەسی تێدا ئەنفالكراوە.

PUKmedia عەدنان كەلهوڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket