riklam

قوباد تاڵەبانی ژنە تەكنیكارەكانی كارەبای سلێمانی خەڵات دەكات

ژنان‌ 11:42 AM - 2021-05-20
.

.

لەپای ئەرك و ماندووبونیان مەراسیمێكی رێزلێنانی بۆ  ژمارەیەك ژن كە لە  وەرشەی چاككردنی محاویلەی كارەبا لەناوچەی پیشەسازی یەك لە سلێمانی كاردەكەن رێكخست.

مەراسیمەكە بۆ 32 ژن بەڕێوەچوو تێیدا خەڵاتی رێزلێنانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتیان پیشكەشكرا.

ئاشتی عەبدوڵا نوێنەری جێگری سەرۆكی حكمەتی هەرێمی كوردستان لەمەراسیمەكەدا رایگەیاند: ئەو ژنانە جێگەی شانازی ئێمەن و پێویستە زیاتر گرنگی بەم جۆرە ژنانە بدەین، چونكە بەبێ ماندووبوون كاردەكەن و خزمەتی سلێمانی دەكەن، لەكۆتایشدا سڵاوی قوباد تاڵەبانی گەیاندە ژنان و میوانانی مەراسیمەكە.

سالار حسامەدین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەمەراسیمەكەدا ڕایگەیاند؛ ئەم ژنانە كە لێرە كاردەكەن بۆ ئەوەی سلێمانی رووناك كەنەوەو خزمەتی شاری سلێمانی دەكەن.

وتیشی: دروستكردنی ئەم وەرشەیە زۆر پێویست بوو بۆ شاری سلێمانی ئەم ژنانەش لەم وەرشەیە كاردەكەن ئەوان هۆكارن بۆ ئەوەی كارەبای سلێمانی بەشێوەیەكی باش بدرێت بەهاووڵاتیان.

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد؛ بەشێكی ئەو ژنانە ماوەیەكی زۆرە لەم وەرشەیەدا كاردەكەن بۆیە پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێت.

سالار حسامەدین سوپاسی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە لەخەمی ئەو ژنانەدا بووە كە لێرە كاردەكەن.

لەكۆتایی مەراسیمەكەشدا خەڵاتی رێزلێنان دابەشكرا.

PUKmedia جەمال سەرگەتی فۆتۆ؛ جەعفەر جەلالی

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket