riklam

منداڵانی شه‌نگال به‌باخچه‌ شاد ده‌بنه‌وه‌

هەمەرەنگ 11:42 AM - 2021-05-20
.

.

پاش نزیكه‌ی حه‌وت ساڵ، یه‌كه‌م باخچه‌ی منداڵان له‌سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌نگال له‌ رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا كرایه‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی سه‌نرایز بۆ گه‌شه‌پێدانی جڤاكی سڤیل كه‌ ڕێكخراوێكی ناوخۆییه‌ ئه‌م پڕۆژه‌ جێبه‌جێكراوه‌.

نایف سه‌بری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ناوبراو به‌ PUKmedia وت، بینیومانه‌ كه‌ منداڵانی ئه‌م باژێڕه‌ به‌هۆی نه‌بوونی باخچه‌یه‌ك ده‌ناڵێنن و پێویستی زۆریان پێیه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمان زانی كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌ بكه‌ینه‌وه‌.

وتیشی: له‌ شنگال زۆربه‌ی منداڵان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتی بنه‌ڕه‌تیان هه‌بێت ده‌ڕۆنه‌ خوێندنگه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ریان كردوه‌و له‌ ڕێگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌ ژینگه‌یه‌كی باش بۆ منداڵان دابین بكه‌ین.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئامانجمان له‌م پڕۆژه‌یه‌ باشتركردنی ئاستی خوێندن له‌ لای منداڵانی شنگاله‌ پێش ئه‌وه‌ی بڕۆنه‌ خوێندنگه‌ و به‌هێزكردنی توانای ئه‌وانه‌.


به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی سه‌نرایز بۆ گه‌شه‌پێدانی جڤاكی سڤیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ ڕێگای تیمی خۆمان له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین سیستمی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ر چی باش بێت ئه‌وه‌ لێره‌وه‌ به‌كار بێنن بۆ خزمه‌تكردنی منداڵانی شه‌نگال.


PUKmedia له‌یس حسێن / شه‌نگال

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket