riklam

وەزیری بەرگری عیراق گەیشتە كەركوك

کوردستان 10:58 AM - 2021-05-20
.

.

ئەمڕۆ جومعە عەناد سەعدون وەزیری بەگری عیراق و وەفدێكی یاوەری گەیشتە كەركوك و لەفڕۆكەخانەی كەركوك لەلایەن راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت و فەرماندە ئەمنییەكانی عیراقەوە لەسوپا و پۆلیس و پۆلیسی فیدڕاڵی پێشوازی كران.

پاشان سەردانی بارەگای فەرماندەیی ژوری ئۆپراسیۆنەكانی عیراقیان كرد لەناوچەی شۆرا، هەروەها لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازیەكانی عیراق لەكەركوك كۆبوەوە.

سەردانەكەی وەزیری بەرگری عیراق دوای ئەوە دێت كە حكومەتی عیراق بڕیاری دروستكردنی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشیداوە بە بەشداری پێشمەرگە لەناوچە جێناكۆكەكان و یەكەمین ناوەندیش لەدیالە دامەزراوە.

PUKmedia ئەحمەد محەمەد – كەركوك 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket