riklam

ژێرپردەكە.. كۆنترین گوزەری میلیی سلێمانی

هەمەرەنگ 12:02 PM - 2021-05-18
.

.

شەقامی مەحوی كە لەلای خەڵكی سلێمانی زیاتر بە ژێر پردەكە یاخود مەیانی ماستەكە ناسراوە و یەكێكە لە كۆنترین و دێرینترین بازاڕەكانی سلێمانی و زیاتر كەلوپەلی (خۆراكیی و ناوماڵ) ی تێدا فرۆشراوە، جگە لەوەش گەراجی سەرەكی وەستانی ئەسپ و عەرەبانە بووە كە لەسەرەتای دروستبوونی  شاری سلێمانیدا لەجیاتی ئۆتۆمبێل بەكارهاتووە. 

ژێرپردەكەی سلێمانی بازاڕێكیش بووە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمە دانەوێڵەییەكان و ئاژەڵی گوندنشینانی دەوروبەری شارەكە، نزیكەی سەدەیەكە ئەم گوزەرە بۆتە جێگایەك بۆ ساغكردنەوەی خۆراكی خۆماڵی و ئەو گیاندارانەی لەماڵەوە رادەگیرێن و ماڵیی دەكرێن و ئەو پەلەوەرانەشی گۆشتەكانیان بۆ خواردن دەشێت وەك ( قەل ، قاز ، كەو ، كەڵەشێر ، مراوی ، مریشكی كوردی و سوێسكە ) .

ژێرپردەكەی سلێمانی یەكێكە لەو بازاڕانەی بەتایبەت لە رۆژانی هەینیدا مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی چەندین تەیر و باڵندەی گرانبەهای تێدا دەكرێت و لە شارەكانی تری كوردستانەوە خەڵك سەردانی ئەم شوێنە دەكەن.

PUKmedia فۆتۆ.. ڤینۆس تۆفیق 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket