جه‌نگی ڕێویه‌كان !!!
بیروڕا 04:11 PM - 2021-05-15.
ن : هه‌ژار نامیق
ده‌توانیت بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ندێك له مرۆڤه‌كان فریوبده‌یت به‌ڵام نا‌توانیت بۆ هه‌میشه هه‌مووان فریو بده‌یت ....( ئه‌براهام لینكولن )
ژیانی ئێستا پڕ بووه له فریودان ، له درۆكردن له بوختان له قسه‌ی نه‌شیاوه ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕۆژانه ده‌یان و سه‌دان قسه‌ی نه‌شیاو نادروست پڕ له غه‌م و ناخۆشی پڕ له ئازار ومیحنه‌ت ده‌بینین و ده‌یبیستین ، جه‌نگی سیاسیه‌كان ، جه‌نگی وڵاتان ، جه‌نگی قه‌بیله‌كان ، جه‌نگی شاره‌كان ...هتد كوشت و بڕینی به‌رده‌وام دۆخی ژیان به ڕاده‌یه‌ك شێواوه ئه‌وه‌ی كه هه‌بوونه بێزاره ئه‌وه‌شی كه نه‌بووه هه‌ر بێزاره ئه‌وه‌ی خاوه‌نی كارێكه هه‌ر بێزاره‌وئه‌وه‌شی بێ كاره هه‌ربێزاره ...ڕۆژانه درۆ له گه‌ڵ خۆمان ده‌كه‌ین ڕاسیته‌كان ده‌زانین و پێمان خۆشه به‌ره‌و درۆكان ڕابكه‌ین ، ڕۆژانه فێڵ له یه‌كدی ده‌كه‌ین له عه‌شق و خۆشه‌ویستی له ژیانی سیاسی ، له هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه له قسه‌كردن له دانیشتن و كۆڕوكۆبوونه‌وه له میوانی ...هتد له كاتێكدا ئێمه ده‌زانین كه قسه‌كه وانیه و ئه‌وی ده‌زانێت كه وانیه...
ڕێویه‌كانی ژیان زۆر بوون هه‌رجاره‌وشتێكمان لێده‌به‌ن ، هه‌رگیز ڕێوی ڕاستی نه‌كردووه ژیانی پڕه له درۆ له فرت و فێڵ ، ئازاره‌كانمان زیاد ده‌بن وبرینه‌كانمان ڕۆژ دوای ڕۆژ زۆر ده‌بێت و مه‌ڵهه‌م و ساڕێژكه‌ره‌كان كه‌م ....
ده‌گێڕنه‌وه دوو ڕێوی له ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی ده‌ست ده‌كه‌ن به شه‌ڕ و ده‌نگیان هێنده به‌رز ده‌بێته‌وه خه‌ڵكی گوند ده‌ڕۆن بزانن چیه ده‌بینن كه دوو ڕێوی به جه‌نگ هاتوون سه‌روچاوی یه‌كدیان هێناوه‌ته خوار خه‌ڵكه‌كه‌ش داده‌نیشن و ته‌ماشا ده‌كه‌ن و كونه‌به‌بویه‌كیش به‌سه‌ر دره‌ختێكه‌وه پێده‌كه‌نێت ، خه‌ڵكه‌كه چێژله‌شه‌ڕی ڕێویه‌كان ده‌بینن چونكه ڕزگاریان ده‌بێت لێیان و خه‌یاڵیان ئه‌رخه‌یان ده‌بێت كه چیتر زیان به په‌له‌وه‌ره‌كانیان ناگات یه‌كێك ده‌پرسێت له كونه‌به‌بوو : بۆچی پێده‌كه‌نیت ؟ ده‌ڵێت : به ئێوه پێده‌كه‌نم كه سه‌یری جه‌نگی دووڕێوی ده‌كه‌ن ، ئه‌وان ئێوه‌یان فریوداوه‌و سه‌روچاوی یه‌كیان هێناوه‌ته خواره‌وه به‌ڵام بێ‌ئاگان له‌وه‌ی ئه‌وه فێڵێكه‌وئه‌وانی دی له ناو ماڵه‌كانتان خه‌ریكی دزی كردنن ،هه‌مووان ده‌ڕۆنه‌وه ماڵ ، یه‌كێك هاوار ده‌كات كه‌ڵه‌شێره‌كه‌م و یه‌كێكی تر هاوار ده‌كات قه‌له‌كه‌م و یه‌كێك هاوار بۆ جوجكه‌كانی ده‌كات ...هتد
به‌ڵێ به‌ڕێزان ئه‌م چیرۆكه پڕ له په‌نده پێمان ده‌ڵێت ڕێویه‌كان ئێمه ده‌خه‌ڵه‌تێنن ، هه‌ر ڕۆژه‌و شتێكمان لێ ده‌به‌ن هێنده‌مان لێده‌به‌ن هیچمان نامێنێته‌وه ڕۆژانه‌ش سه‌یری شه‌ڕی ڕێویه‌كان ده‌كه‌ین و به‌شێكیشمان چه‌پڵه بۆ ڕێویه‌ك و به‌شێكی ترمان چه‌پڵه بۆ ڕێویه‌كی تر لێده‌ده‌ین .
ڕێویه‌كان ده‌كرێت سیاسی، فه‌رهه‌نگی ، كه‌سانی ئائینی ، كه‌سانی په‌روه‌رده‌یی ، كه‌سانی بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ند ، كه‌سانی جوتیار و شوان و گاوان بن ... مه‌ترسیدارترین جۆری ڕێویش سیاسیه‌كانن .... با شه‌ڕی ڕێویه‌كان نه‌مانخه‌ڵه‌تێنن و دواتر گله‌یی له خۆمان نه كه ین....
له كۆتایی وه‌ك مارك تواین ده‌ڵێت : فرت و فێڵ كردن له خه‌ڵك ئاسانتره له‌وه‌ی تا پێیان بڵێت فێڵیان لێكراوه...
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24