riklam

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: جه‌ژن بكه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی

ی.ن.ک‌‌ 05:34 PM - 2021-05-13
.

.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی میحوه‌ره‌كانی باشیك و موسڵ و خازری كردو جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی له‌ پێشمه‌رگه‌كان كرد.

شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 13ی ئایاری 2021 له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری هه‌ردوو میحوه‌ری (باشیك)و (موسڵ ـ خازر) و لیوای 112 مان كردو له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی میحوه‌رو فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی ئه‌و سنوره‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌مان كرد.

وتیشی: جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌سه‌رجه‌م خانه‌واده‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ گیانفیداكان ده‌كه‌م، ده‌خوازم جه‌ژن بكه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێكی باش بۆ ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی و یه‌كگرتویمان، تا بۆ هه‌میشه‌ سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایشی كوردستانمان پارێزراوبێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket