riklam

كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 12:01 AM - 2021-05-13
.

.

كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان  لەپەیامێكیدا پیرۆزبایی لەموسڵمانان دەكات.

دەقی پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی 

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لەموسڵمانانی جیهان بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی دەكەم، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەكەمان.

 گەلەكەمان ساڵێكی سەخت و  پڕ قەیرانی بەڕێكرد، هیواخوازم جەژنی رەمەزان ببێتە وێستگەیەكی گرنگ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەو زاڵبوون بەسەر تەنگژەو قەیرانەكان، ئەم كارەش تەنهاو تەنها بە لەخۆبردوویی و یەكڕیزی بەدی دێت.

دووبارە جەژنی ڕەمەزان لەهەموو لایەك پیرۆز دەكەم، بەتایبەتی جەژنە پیرۆزەی خۆم لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و پێشمەرگە قارومانەكان دەكەم، داواكارم لەخوای گەورە ڕۆژوو و تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەكمانی قبوڵ كردبێ.

كۆسرەت ڕەسول عەلی

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket