لاهور شێخ جه‌نگی: ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان

لاهور شێخ جه‌نگی: ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان


12/5/2021 22:11:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ ده‌كات و هیواده‌خوازێت ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان،

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برا مسوڵمانه‌كانمان ده‌كه‌م له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان، پیرۆزبێت له‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان له‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزی دژه‌تیرۆر و زیندانییانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان. ئاشكرایه‌، مسوڵمانان له‌ مانگی پیرۆزی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌تی ڕه‌مه‌زاندا به‌ ڕۆژوو ده‌بن و نزا ده‌كه‌ن و ئه‌و مانگه‌ ده‌كه‌نه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌ و پاكبوونه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون و نوێبوونه‌وه‌ی ژیان، جه‌ژنیش ده‌كه‌نه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ لێبووردن و گه‌ردن ئازادی له‌ یه‌كتر، ئێمه‌ش له‌م كاته‌دا كه‌ جه‌ژن ده‌گێڕین، وڵاته‌كه‌مان له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داعشدایه‌، ناوماڵی كورد یه‌كڕیز و ته‌با نییه‌، كێشه‌ و قه‌یرانی جۆراوجۆر به‌رۆكی گرتوین، هاونیشتیمانییه‌كانمان له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان چاوه‌روانی زیاترمان لێده‌كه‌ن، مووچه‌خۆران چاوه‌ڕوانی ڕێككردنه‌وه‌ی موچه‌كانیانن، هه‌ق وایه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئه‌م جه‌ژنه‌ بكه‌نه‌ بۆنه‌یه‌ك بۆ یه‌كتر قبووڵكردن و وه‌لانانی گرژیی و ناكۆكییه‌كان و به‌ گیانێكی نیشتیمانپه‌روه‌ری، دوور له‌ چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و یه‌كتر تۆمه‌تباركردن، كار بۆ هێنانه‌دی یه‌كڕیزیی نیشتیمانی و ئاشتی و ته‌بایی بكه‌ن، له‌ پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و ژیانێكی شایسته‌ بۆ هاووڵاتییان.

ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هاونیشتیمانییه‌كانمان له‌ كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌دابڕێندراوه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی كاركردنه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و ڕزگاركردنیان له‌و دۆخه‌ دژواره‌ی كه‌ تێی كه‌وتوون، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ دوای جه‌ژن ئه‌نجامی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانمان له‌و پێناوه‌دا ده‌رده‌كه‌ون. په‌روه‌ردگاری مه‌زن خاك و خه‌ڵكی كوردستان له‌ هه‌موو نه‌هامه‌تی و كێشه‌یه‌ك به‌ دوور بگرێت و مرۆڤایه‌تیش له‌ په‌تای نه‌گریسی كۆرۆنا ڕزگار بكات، نوێژ و ڕۆژوو و نزای هه‌موو لایه‌ك قبووڵ بێت و ڕۆژانی جه‌ژن به‌ سه‌لامه‌تی و شادی و سه‌رفرازیی به‌سه‌ر ببه‌ن. دووباره‌ جه‌ژنتان پیرۆز بێت و هه‌ر له‌ شادی و سه‌ركه‌وتندابن.

لاهور شێخ جه‌نگی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • .

  • image04
  • ئەمڕۆ سلێمانی... دوای ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان

  • image04
  • كۆنگره‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان له‌سلێمانی

  • image04
  • هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران

  • image04
  • پاشماوەی خۆراك بۆ سەگەكانی پێنجوێن كۆدەكرێتەوە

  • image04
  • ئەمڕۆ رۆژی جیهانی خوێن بەخشینە

  • image04
  • 12-6 رۆژی له‌دایك بوونی هێرۆخان

  • image04
  • ماسییەك لەبەنداوی باوەشاسوار لەكفری كە نزیكەی 20 كیلۆ دەبێت دوای برینداركردنی سەرئاو دەكەوێت


                                           

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید: ده‌مانه‌وێت كوردستان هه‌رێمێكی به‌هێزبێت


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابوری و كلتورییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌...


  سوید.. شۆڕش قادر وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو
  سوید پشتیوانی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە دەردەبڕێت
                                           

د.سۆران جه‌مال تاهیر: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه‌ بۆ یه‌كێتی و گۆڕان


ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگه‌وه‌ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌...


  چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی
  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
                                           

ئاوی ژێرزه‌وی هه‌ولێر كه‌مبوه‌ته‌وه‌

به‌ 1185 بیری ئیرتیوازی و 3 پڕۆژه‌ی ئیفراز ئاوی هه‌ولێر دابین ده‌كرێت و به‌رێوه‌به‌ری ئاوو ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، به‌لێدانی ب...


  پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ئێران درێژده‌كرێته‌وه‌
  هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم و ناوچه‌كان له‌فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت


کاریکاتێر