riklam

نەبوونی یاسای بودجە زیانی زۆری ئابووری بە هەرێم گەیاندووە

ئابوری 11:41 PM - 2021-05-11
.

.

لەگەڵ دەنگۆی تەواوبوونی ئامادەكارییەكانی  پڕۆژەیاسای بودجە2021ی هەرێمی كوردستان ئابوریناسان و مامۆستایانی زانکۆ هۆشداری دەدەن لە ئەگەری خراپ مامەلەكردن لەگەڵ یاسای بودجە و فەرمۆشكردنی بۆچونە جیاوازەكان لە كاتی پەسەندكردنی لە پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەبەوەشدەكان بەهۆی نەبوونی بودجە لەساڵانی رابردوو متمانەی هاوڵاتیان بەحكومەتی هەرێم لەرووی خەرجی و داهاتەكان لاوزكردووە. 

د.ئیدریس رەمەزان ئابوریناس و مامۆستای زانكۆ بە PUKmedia ی راگەیاند: بوونی یاسای بودجە بۆ هەر وڵاتێك و حكومەتێك گرنگ و پێویستە بۆ رێكخستنی چاڵاكیە ئابوررییەكانی و دیاریكردنی سەرجەم و خەرجی  داهاتەكانی.

وتیشی: سەبارت بە هەرێمی كوردستان بەهەمانشێوە پێویستە ساڵانە یاسای بودجەی هەبێت، چونكە نەبوونی یاسای بودجە وادەكات حكومەتی لەرووی ئابووری و دارایی توشی بێ بەرنامەیی و پەرتەوازەییەكی زۆر بێتەوەو متمانە لەنێوان خەڵك و حكومەت لاوازبێت، هەروەك لە چەند ساڵی رابردوو بەهۆی نەبوونی ئەو یاسایە بینیمان.

ئاماژەی بەوەشكرد: مەرجنیە تەنیا هەرێم پشكی خۆی لەبەغدا وەربگرێت ئینجا یاسای بودجە ئامادە بكات، بەڵكو بۆ داهاتەكانی ناوخۆ پێویستە  لەرێگای یاسایەكەوە خەرجبكرێت و رێكبخرێتەوە، زۆرجاریش بەهۆی نەبوونی یاسای بودجە هەرێم ناتوانێ وەكو پێویست سوود لەو داهاتەش وەربگرێت كە لەبەغداوە دێت.

ئەو ئابوریناسە ئەوەشی خستەروو: بەو پێیەی یاسای بودجە یاسایەكی هەستیارە و ماوەیەكەلە هەرێم ئامادەنەكراوە، پێویستە بەهاوبەشی سەرجەم لایەنەكان پەسەندبكرێت و سوود لە بۆچوونە جیاوازەكان وەربگرێت.

لەلایەن خۆیەوە مەحەمەد سەعدەدین بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بەpukmediaی راگەیاند: دوای ئەوەی بڕیاردرا ئەمساڵ هەرێمی كوردستان خاوەنی یاسای بودجەی خۆی بێت، لەكاتی ئێستادا پرۆژەیاسای بودجە ئامادەیەو دوای چەندین كۆبونەوەو گفتوگۆ لە نێوان حكومەت و پەرلەمان پڕۆژەكە ئاراستەی پەرلەمان دەكرێت.

وتیشی: هەرێمی كوردستان پێویستە حكومەت بودجەی ساڵانەی خۆی هەبێت، تاكو بزانێت خەرجی و داهاتەكانی چەندە، هەروەها بۆئەوەی پلان و بەرنامە بۆ پڕۆژە و خەرجیەكانی خۆیدابنێت.

 

PUKmedia تەها عەبدوڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket