riklam

گەرمیان .. داعش پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەدات

کوردستان 11:16 PM - 2021-05-11
.

.

ئەمشەو تیرۆرستانی داعش پەلاماری  سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان لەنزیك گوندی بەلەكەی سەربەناوچەی زینانەیان لەسنوری گەرمیان داوەو پێشمەرگەش بەتوندی وەڵامیان داونەتەوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە هێزەكانی پێشمەرگە بۆ PUKmedia ووتی:  ئەمشەو تیرۆرستانی داعش پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان لەنزیك گوندی بەلەكەی سەربە زینانە لەسنوری گەرمیان داوە.

پەیامنێری PUKmedia لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژاری ئاسایشەوە ووتی:  بەهۆی هێرشێكی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە گوندی بەلەكەی سەربە ناوچەی زینانەی كفری داعش تەقەی لەهێزەكانی پێشمەرگە كردوە.

وتیشی: دوو پێشمەرگە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژاری ئاسایش كراون، بەڵام یەكێكیان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهید بووە.

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی – گەرمیان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket