riklam

دوای پشووەکانی جەژن وەفدێکی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد دەکات

کوردستان 11:10 PM - 2021-05-11
.

.

دوای پشووەکانی جەژن وەفدێکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات، ئەندامێکی لیژنەی دارایش دەڵێت، سەردانی وەفدەکە بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقە.

 شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران  رایگەیاند، وەفدێکی ھونەری حکومەتی ھەرێم دوای پشوەکانی جەژن سەردانی بەغداد دەکات، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی ماددەی ١١ لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.

وتیشی، وەفدەکەی ھەرێم گفتوگۆ دەکات لەسەر چۆنێتی رادەستکردنی داھاتی نەوت و  ئەو بڕەی دەبێت بەغداد لە بودجەی گشتی بۆ ھەرێمی بنێرێت.

راشیگەیاند، ئەوەی پەیوەندی بە نەوت و بەرھەمی نەوتییەوە ھەیە لە نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی یەکلایی دەکرێتەوە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە داھاتی نانەوتییەوە ھەیە، لە نێوان ھەردوو دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم و عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و یەکلایی دەکرێتەوە.

PUKmedia كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket