riklam

سزادانی گیراوانی بادینان بەكەس داناپۆشرێت

کوردستان 10:35 PM - 2021-05-11
.

.

نووسەرێك پێی وایە هەرچەندە هەوڵ هەیە بۆ بەلاڕێدا بردنی كەیسی گیراوانی بادینان بەڵام، رۆژانە ناڕەزایەتی و فشارەكان لە هەموولایەكەوە زیاد دەبن و ئەگەرێكی بەهێز هەیە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەیانێكی دیكە لەوبارەیەوە دەربكات.

سەرتیپ جەوهەر نووسەر و رۆژنامەنووس لەبارەی كەیسی سزادراوانی بادینان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسینێكی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە: چەند رۆژێكە هەوڵی زۆر دەدرێت كەیسی گیراوانی بادینان بەلاڕێدا ببرێت، بەڵام رۆژانە ناڕەزایەتییەكان زیاتر دەبێت و فشارەكان لەهەموولا زیاد دەكات، ئەگەرێكی بەهێز هەیە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەیانێكی دیكە لەسەر بەرتەنگكردنەوەی ئازادی و خراپ بەكارهێنانی دادگاكانی كوردستان و فشار لەسەر رۆژنامەنوس و چالاكوانان دەربكات.

دەقی نووسینەكە:

سزادانی گیراوانی بادینان بەكەس داناپۆشرێت

- ئەو دوو دادوەرەی گوایە یەكێتین دژ بوون و لەبۆچوونی خۆیان لەسەر بڕیارەكە، داوای ئازادكردنی گیراوەكانیان كردووە.
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەیانێك لەسەر گیراوانی بادینان دەردەكات.
ئەو بڕیارەی دادگای تەمیز بەزۆرینە دەرچووە، واتە سێ‌ دەنگ بەرامبەر دوو دەنگ. لەدەقی بڕیارەكەی دادگای تەمیزدا بەڕوونی نوسراوەو ناشاردرێتەوە بەڕوونی نوسراوە (وصدر القرار بالاكپریە).
 ئەو دوو دادوەریان دژی سزای زیندانی گیراوانی بادینان بوون و لە نوسینی رەئی خۆیان لەسەر بڕیارەكە داوای ئازادكردنیان كردوون.
ئیمزاكردن لەسەر بڕیارەكە بەپێی قانونی (اصول محاكمات)ە و رێكاری تایبەت بەخۆی هەیە، پێدەچێت ئەو پارێزەرەی ئەو قسەیەی لەسەر ئەو دوو دادوەرە بەڕێزە كردووە، شارەزای یاسا نەبووە و لەخۆیەوە ئەم قسەی كردووە.
ئەو كارەی بەشێك لەمیدیاكانی هەولێر بۆ گلاندنی یەكێتییە لەكەیسی بادینان، خۆ ئەگەر بڕیارە ئەو دوو دادوەرەی دژبوون یەكێتیی بن، ئەوا ئەوان دژی سزادانی گیراوانی بادینان بوون و لەكۆنوسی بڕیارەكەشدا كە(ناكرێت بڵاوبكرێتەوە) بەروونی نوسراوە.
چەند رۆژێكە هەوڵی زۆر دەدرێت كەیسی گیراوانی بادینان بەلاڕێدا ببرێت، بەڵام رۆژانە ناڕەزایەتییەكان زیاتر دەبێت و فشارەكان لەهەموولا زیاد دەكات، ئەگەرێكی بەهێز هەیە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەیانێكی دیكە لەسەر بەرتەنگكردنەوەی ئازادی و خراپ بەكارهێنانی دادگاكانی كوردستان و فشار لەسەر رۆژنامەنوس و چالاكوانان دەربكات.

ئەمەش سەرنجی حاكم شێخ لەتیف لەسەر ئەم قسەیەی كراوە:
ئەم قسەیەی ئەم برادەرە كلمە حق یراد بھا باگل
بریارەكە روونی نوسراوە بەزۆرینە
بەڵام بریاری دادگا وایە دەبێ دواجار ھەموو دادوەرەكان ئیمزای بكەن ئەگەر بە رێكەوتنی ھەموان دەربچێ دەنوسرێ بە اتفاق ئەگەر ھەندێكیان مخالف بن دەنوسرێ بەزۆرینە، ئەوانەی  مخالیفی زۆرینەن تەنھا رای خۆیان دەنوسن و دەخرێتە دۆسیەكەوەو راناگەیەنرێت لەم بریارە نوسراوە زۆرینە.

PUKmedia لە واڵی سەرتیپ جەوهەر-ەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket