riklam

لیوا چەتۆ: قائیمقامییەتی سلێمانی تەندروستی هاووڵاتیان دەپارێزێت

کوردستان 10:05 PM - 2021-05-11
.

.

رۆژی سێ شەممە 11 /5/ 2021، لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە قائیمقامی سلێمانی و سەرۆك و ئەندامانی باڵا لەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەبەرامبەر ئەو ئەركە گرنگەی جێبەجێی دەكەن بۆ چاودێریكردنی كاڵا و شتومەكەكانی ناو بازاڕ و خواردنگە و شوێنە گشتییەكان لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیاندا.

لەوبارەیەوە و لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند:  قائیمقامی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان رۆڵێكی یەكجار گرنگ و كاریگەر دەبینن لەپاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و ئاسایشی خۆراك، بەهەوڵی ئەوان رێگری لەهەزاران سەرپێچی و كاری نایاسایی كراوە، وتیشی: ئێستا هاوڵاتیان بەدڵنیاییەكی زیاترەوە خواردن و پێداویستییەكانیان دابین دەكەن، ئەمەش بۆ هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی لیژنەكان دەگەڕێتەوە.

لیوا چەتۆ صاڵح ”ووتیشی بە پێویستمان زانی لەبەرامبەر ئەو ئەركە گرنگەی كە لیژنەكانی قائیمقامیەت جێبەجێی دەكەن، بەسەریان بكەینەوە و دەستخۆشییان لێ بكەین و پشتیوانی خۆمانیان بۆ دووپات بكەینەوە و سوپاسی دڵسۆزییان بكەین لەئەنجامدانی ئەو بەرپرسیارێتییە گرنگەدا.

لەبەرامبەریشدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی سوپاسی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردو رایگەیاند بەهەمان رۆحیەتی دڵسۆزی و پەرۆشییەوە بەردەوام دەبین بۆ پاراستنی ژیان و تەندروستی خەڵك و  داكۆكی كردن لە بەرژەوەندی گشتی و رێگریكردن لەو كەسانەی كەپابەندی مەرج و رێنماییەكان نابن .

هەر لەو رێورەسمەدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی و لەبەرامبەردا رایانگەیاند كەئەم خەمخۆریی و پشتیوانییە بەردەوامەی لیوا چەتۆ ساڵح بۆ كاروبارەكانیان، هاندەریان دەبێت تا زیاتر پەرۆش بن بۆ پاراستن و دابینكردنی ئارامی بۆ پارێزگای سلێمانی.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket