riklam

عیراق و سعودیە جەخت لە بەھێزكردنی پەیوەندییەكانیان دەكەنەوە

عیراق 09:53 PM - 2021-05-11
.

.

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە شازادە خالید بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، جێگری وەزیری بەرگری سعودیە.

لە سەرەتای دیدارەكەدا شازادە خالید سڵاو و رێزی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان-ی گەیاندە سەرۆك كۆمار، لە بەرامبەردا سەرۆك بەرھەم سڵاو و رێزی خۆی لە رێگەی شازادە خالد ئاڕاستەی پادشا و شازادەی جێنشینی سعودیە كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم جەختیكردەوە لەگرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەھێزكردنی هاریكاری دووقۆڵی لە بوارە جیاجیاكان و كاركردن بە رێككەوتننامە و لێكتێگەشتنە ھاوبەش و واژووكراوەكانی نێوان هەردوو وڵات لەبوارەكانی ئاسایش و ئابووری و وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ھاریكاری و ھەماھەنگی ھاوبەش بۆ ئاستێكی بەرزتر، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ھەردوو گەل و وڵات بكات.

هەر لەو دیدارەدا بەبایەخەوە باس لە پەیوەندی دێرینی نێوان عیراق و سعودیە كرا و دووپاتیشكرایەوە لە پەرەپێدانی هاریكاری و هەماهەنگی دووقۆڵی نێوان ھەردوو وڵات، ھاوكات ئاماژەشكرا بۆ رۆڵی كارای سعودیە لە ناوچەكەدا، ھەروەك جەختكرایەوە لەوەی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق و پەیوەندییە بەھێزەكانی لەگەڵ دراوسێكانی بنەمایەكی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی و گەشەپێدانی ناوچەكە.

لەلای خۆیەوە شازادە خالد سوپاس و ستایشی سەرۆك كۆماری كرد و پابەندبوونی وڵاتەكەشی دووپاتكردەوە بۆ پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پتەوكردنی پەیوەندی و هاریكاری نێوان هەردوو وڵات لە بوارەكانی ئاسایش و ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی، لە پێناو ھێنانەدی بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا.

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket