riklam

مه‌كته‌بی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كان و وه‌فدێكی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 07:40 PM - 2021-05-11
.

.

به‌ یاوه‌ری هه‌ڤاڵان (ره‌وه‌ند شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی و مامۆستا خالید و مامۆستا محمود فه‌ره‌ج و ساڵح حاجی عه‌لی) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كان، پێشوازیمان له‌ وه‌فدی ژووری په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد، به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز (به‌ختیار عومه‌ر ئه‌وڵی)، رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و رێككه‌وتنی نێوان (یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) بۆ پێكهێنانی "هاوپه‌یمانی كوردستان" گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراوه‌، ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌كرد" له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ر و كادیران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ تایبه‌ت ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان پێشوازی و پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ بۆ "هاوپه‌یمانی كوردستان" هه‌یه‌، به‌ ئامانجی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی كورد له‌ به‌غداد، كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كان و پێشهاته‌كانی عێراق زه‌مینه‌سازی بۆكراوه‌ و به‌رێزان (هاوسه‌رۆكان) داڕیژه‌ری نه‌خشه‌ رێگای بوون، له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی پاراستنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی كورد له‌ به‌غدا پێویستی به‌ یه‌كگرتووی و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه‌، یه‌كێتیش وه‌ك هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌ره‌ بۆ هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی و پاراستنی سه‌نگ و ده‌نگی كورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش ڕوونه‌ كه‌ ره‌وشی هه‌رێمی كورستان و گۆڕانكارییه‌كان له‌ عێراق، دژایه‌تی و په‌رته‌وازه‌ی و ناكۆكی نێوخۆی هه‌ڵناگرێت و ده‌بێت كورد له‌ به‌غداد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت.

ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌ڤاڵان (هاوسه‌رۆكان) له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه‌هه‌ردوو ڕه‌وانشاد "سه‌رۆك مام جه‌لال و  كاك نه‌وشیروان مسته‌فا"، به‌ردی بناغه‌یان بۆ داناوه‌، ستراتیژیان بۆ كاری هاوبه‌ش و دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی فراوانتری سیاسی كورد هه‌یه‌ له‌ پێناو پاراستنی سه‌نگی كورد له‌ عێراق.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ردوو لامان هاورابووین، "هاوپه‌یمانی كوردستان"  لێكه‌وته‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر دروستكردنی هاوسه‌نگی سیاسی و به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژاردنی هێمنانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ ئاستی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانیش، رێگرده‌بێت له‌به‌رده‌م په‌رتبوون و په‌رشوبڵاوی ده‌نگی كورد.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket