riklam

نه‌ینه‌وا.. پێنج تیرۆرستی خۆكوژی داعش كوژران

عیراق 06:53 PM - 2021-05-11
.

.

وه‌زاره‌تی به‌رگری فیدڕ‌اڵی عیراق، ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه‌ 11ی ئایاری 2021 رایگه‌یاند: له‌هێرشێكدا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستان له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا، پێنج خۆكوژی تیرۆرستی داعش كوژران.

وه‌زاره‌تی به‌گری له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ستی PUKmedia كه‌وتووه‌ راشیگه‌یاند: به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگری ووردو به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌واو تیپی 16ی وشكانی و فه‌رمانده‌ی لیوای 76، هێزه‌كانیان له‌پرۆسه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ی جۆریدا توانییان هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش له‌گوندی خه‌ربه‌ ته‌یرو تونێلێك له‌ژێرییه‌وه‌ دروستكرابوو.

راشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی تونێله‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ئابڵوقه‌ ده‌درێت و خاپوور ده‌كرێت، پێنج خۆكوژی تیرۆرستان كه‌ پشتێنی ته‌قینه‌وه‌یان له‌خۆیان به‌ستبوو، هه‌وڵیان ئه‌دا رابكه‌ن، به‌ڵام سه‌رجه‌میان ده‌كوژرێن وده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا ده‌گیرێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket