riklam

ئێران.. زیاتر له‌ هه‌زار دادوه‌ر له‌ پۆسته‌كانیان دوور خرانه‌وه‌

جیهان 06:36 PM - 2021-05-11
.

.

وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ڕ‌ایگه‌یاند: زیاتر له‌ 1000 دادوه‌ر له‌ پۆسته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌.

غولامحوسێن ئیسماعیلی وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ڕ‌ایگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ 1000 دادوه‌ر له‌ پۆسته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌ر ده‌ستگیر كراون.

ئیسماعیلی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ ئاماژه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌و دادوه‌رانه‌ بكات ڕ‌ایگه‌یاند: زیاتر له‌ 1000 دادوه‌ر دووخراونه‌ته‌وه‌ و 237 فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه‌ ده‌ستیان له‌ قاچاغی كاڵادا بووه‌ ده‌ستگیر كراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ 161 پارێزه‌ریش ده‌ستگیر كراون و له‌ ئێستا كه‌یسی چه‌ندین به‌رپرسی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌دایه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket