شاره‌وانی سلێمانی هه‌واڵی فرۆشتنی چه‌ند خوێندنگایه‌ك به‌درۆده‌خاته‌وه
کوردستان 06:35 PM - 2021-05-11.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئه‌و هه‌واڵانه به‌درۆده‌خاته‌وه ، كه گوایه شاره‌وانی به نیازی فرۆشتنی بینای چه‌ند خوێندگایه‌كی شاره‌كه‌یه.
زه‌رده‌شت ره‌فیق وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌نگۆی فرۆشتنی چه‌ند خوێندنگایه‌ك له سلێمانی دووره له راستییه‌وه، خۆی له رابردودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و په‌روه‌رده بڕیاریدابوو كه بینای حه‌وت خوێندنگا له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت، كه ئه‌و خوێندنگایانه چواریان ده‌كه‌وێته پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌و دانه‌یه‌كان ده‌كه‌وێته پارێزگای دهۆكه‌وه‌و دوو خوێندنگاشیان له پارێزگای سلێمانین، ئه‌و خوێندنگایه‌نه‌ش سه‌رجه‌میان ئه‌هلین، ئه‌وانه‌ی هه‌ولێر شوه‌یفاته ئه‌وه‌ی سلێمانیش ئه‌و دوو خوێندنگان كه پێیان ده‌ڵێن كۆلێجی سه‌ڵاحه‌دین كه‌یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی كارێزه وشكه‌وه، ئه‌وه‌ی تریشیان ده‌كه‌وێته خوار خوێندنگای جه‌مال تاهیره‌وه له تووی مه‌لیك، ئه‌م دوو خوێندنگا ئه‌هلییه له رۆژی 19-10-2020 دا له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و شاره‌وانی بڕیاری فرۆشتنی لێدراوه به زیادكردنی ئاشكرا، كه به داهاته‌كه‌ی چه‌ند خوێندنگایه‌كی تر بكرێته‌وه.
وتیشی: ئه‌وه‌بوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بووه‌وه ئه‌و دوو خوێندنگایه‌شی نه‌فرۆشت، بۆیه ئه‌و كات ئێمه وه‌ك شاره‌وانی سلێمانی له 3-5-2021 دا له په‌یجی ره‌سمی شاره‌وانی سلێمانی ره‌قه‌می ئه‌و دوو موڵكه‌مان داناوه كه ئه‌م دوو موڵكه كه بینای خوێندنگان بڕیاری فرۆشتنیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌مان له رۆژنامه‌ی ره‌سمیش بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، كه گوایه چه‌ندین بینای خوێندنگا‌و بینای فه‌رمانگه حكومییه‌كان له سلێمانی ده‌فرۆشرێن، سه‌رجه‌میان دوورن له راستییه‌وه، وه‌ك شاره‌وانی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نین و به‌رپرسیشین لێی هه‌ر كه‌سێك نوسراوێكی ره‌سمی پێیه له‌سه‌ر ئه‌و پێنج خوێندنگایه‌ی سلێمانی كه له هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان باسی ده‌كه‌ن، ده‌توانێت رووبه‌ڕوی شاره‌وانی بكه‌نه‌وه .
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه، ئازاد حه‌مه ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: پێشتر بڕیاری فرۆشتنی بینای دوو خوێندنگا له‌سلێمانی كه ئه‌هلین له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و و ده‌رچووبوو، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕیاره‌كه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ری هاته ده‌نگ و ئاگاداری شاروانی سلێمانیمان كرد كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌و خوێندنگایانه بفرۆشرێت و ئه‌و بڕیاره‌مان ره‌تكرده‌وه، له ئێستاشدا ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش جێبه‌جێنه‌كراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ر زه‌وییه‌ك یان هه‌ر بینایه‌كی حكومی ئه‌گه‌ر بڕیاری فرۆشتنی بدرێت، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ریدا بینایه‌كی نوێ له‌و شێوه‌یه بۆ ئه‌و فه‌رمانگه‌یه یان ئه‌و خوێندنگایه دروست بكرێت، یان ئه‌گه‌ر موڵكێكی حكومه‌ت بفرۆشرێت پێویسته به پاره‌كه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی و خزمه‌تگوزاری باش بۆ شاره‌كه دروستبكرێت.
PUKmedia تایبه‌ت
بڕیاره‌كه‌ی شاره‌وانی سلێمانی:
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28