riklam

شاره‌زایه‌ك جیاوازی له‌نێوان ڤاكسینه‌كان ده‌خاته‌ڕوو

عیراق 05:50 PM - 2021-05-11
.

.

شاره‌زایه‌كی بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه‌ ژینگه‌ییه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی ئایاری 2021 ئه‌و جیاوازییانه‌ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌نێوان ڤاكسینی نوێی سپۆتنیك لایتی روسی و جۆره‌كانی تری ڤاكسینه‌كانی وه‌ك (سینۆفارمی چینی، ئه‌سترازینیكای به‌ریتانی، فایزه‌ری ئه‌مریكی)دا هه‌یه‌.

د.حه‌یده‌ر موعته‌ز موحی، شاره‌زای بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه‌ ژینگه‌ییه‌كان تایبه‌ت بۆ PUKmedia وتی: ڤاكسینی سپۆتنیك لایت ته‌نها یه‌ك دۆزه‌و كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه‌ له‌دوای 28 رۆژ له‌وه‌رگرتنی رێژه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 79.4%.

موحی راشیگه‌یاند: ڤاكسینه‌كه‌ له‌دوای 3 هه‌فته‌ كاریگه‌رییه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت، روونیشی كرده‌وه‌، ڤاكسینی سپۆتنیك لایت، له‌به‌شی یه‌كه‌می ڤاكسینی سپۆتنیك.V روسی پێشوو به‌رهه‌م هێنراوه‌ كه‌ له‌ بریتی بوو له‌ دوو دۆز.

وتیشی: به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاته‌وه‌ ده‌ستیپێكراوه‌و نیشانه‌ لاوه‌كییه‌كانی هه‌مان ئه‌و نیشانانه‌ن كه‌له‌ ڤاكسینه‌كانی تردا هه‌یه‌، وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و بێهێزبوونی ئێسكه‌كان، ئاماژه‌شیدا كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ تا ئێستاش مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه‌ پێنه‌دراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌هاورده‌كردنیشی، ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری بایۆلۆجی ئاماژه‌یدا به‌گوێره‌ی پرۆتۆكۆڵێكی ڤاكسین كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵه‌وه‌ پشتی پێبه‌ستراوه‌، ده‌كرێت عیراق ئه‌م ڤاكسینه‌ هاورده‌ بكات، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه‌ ڤاكسینی سینۆفارم له‌ڕووی نیشانه‌ لاوه‌كییه‌كانه‌وه‌، جێی دڵنایی زیاتره‌و  به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها له‌لایه‌ن زۆرێك له‌وڵاتانه‌وه‌ به‌كارهێنراوه‌، له‌وانه‌ وڵاتی ئیماراته‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket