riklam

ڕ‌ێكخراوی ئازادی و مافی مرۆڤ: ڕ‌اگیراوانی بادینان ئه‌شكه‌نجه‌دراون

کوردستان 05:43 PM - 2021-05-11
.

.

ڕ‌ێكخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عیراق سه‌باره‌ت به‌ سزادانی پێنج ڕ‌ۆژنامه‌نوس و چالاكی مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕ‌اگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێدا هاتووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ڕ‌اگیراوانی بادینان مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو كراوه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ دراون و به‌ زۆر ئیمزایان پێكراوه‌.

 ڕ‌اشیگه‌یاندووه‌ ئه‌وان وه‌ك ڕ‌ێكخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێوده‌وله‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستانی-عێراق به‌وردی چاودێری دادگایكردنی پێنج رۆژنامه‌نوس و چالاكی مه‌ده‌نی به‌ ناوه‌كانی (شێروان شێروانی - شڤان سه‌عید - ئه‌یاز كه‌ریم - مه‌ریوان عیسا و گۆهدار زێباری) كردووه‌ و چه‌ندین تێبینییان داوه‌ته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و روونیان كردۆته‌وه‌ كه‌ دادگایی كردنه‌كه‌دادپه‌روه‌رانه‌ نه‌بووه‌ هه‌روه‌ها له‌ كاتی وه‌رگرتنی وته‌ی راگیراوه‌كاندا پارێزه‌ریان نه‌بووه‌ و به‌شێوازێكی نه‌شیاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ به‌زۆر ئیمزایان پێكراوه‌.

 هه‌ربه‌پێی یاسا تۆمه‌تبار ده‌بێت له‌ شوێنی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی دادگایی بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ دادگای هه‌ولێر و ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی سزادانیان و له‌كاتی دادگایی كردنه‌كه‌دا راگیراوه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ تانه‌ بده‌ن و باسی ئه‌وه‌شیان كردووه‌ كه‌ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانپێدانانیان پێكراوه‌ جگه‌له‌وه‌ی شوێنی زیندانی كردنیان گونجاو نه‌بووه‌ و هه‌ربۆیه‌ مانگرتنیان راگه‌یاندووه‌.

ڕ‌یكخراوی ئازادی و مافی مرۆڤی نێوده‌وله‌تی داوای له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ ڕ‌اگیراوه‌كان ئازاد بكات و له‌ ئه‌گه‌ری ئازاد نه‌كردنی ڕ‌ۆژنامه‌نووسان و چالاكانی مه‌ده‌نی داوایی یاسایی له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی تۆمار ده‌كه‌ن وه‌ك فشارخستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان- عیراق و داواش له‌سه‌رجه‌م كۆنسوڵخانه‌كان ده‌كات پێدانی ڤیزا به‌ كه‌سانی به‌شدار له‌ دادگایی كردنه‌كه‌ ڕ‌ابگرن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket