riklam

سه‌رۆك كۆمار: پێویسته‌ زامنی به‌شه‌ ئاوی عیراق بكرێت

عیراق 05:30 PM - 2021-05-11
.

.

د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11-5-2021، له‌ كۆشكی به‌غدا پێشوازیكرد له‌ مه‌هدی ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو و سه‌باره‌ت به‌ گۆرانكارییه‌كانی دۆخی ئاو له‌ وڵات و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاو له‌ رووباری دیجله‌ و فورات و پێویستی زامنكردنی به‌شه‌ ئاوی عیراق گفتوگۆكرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستی به‌هه‌ند وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی ئاو وه‌ك دۆسیه‌یه‌كی گرنگ به‌و پێیه‌ی بنه‌مایه‌كی گرنگی ئاسایشی نیشتمانییه‌، ھه‌روه‌ھا گرنگی درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئاو له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و زیان نه‌گه‌یاندن به‌ عیراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی به‌رزنرخاند.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م دووپاتیكرده‌وه‌ له‌ پێویستی گرنگیدان و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كان و پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌ تایبه‌تی زۆنگاوه‌كان، ھاوكات كاركردن بۆ زامنكردنی پێویستییه‌كانی ئاودێری بۆ جوتیاران و خاوه‌ن كێڵگه‌كان له‌ ته‌واوی وڵات و دانانی پلانی ستراتیجی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ بواره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی وشكه‌ساڵی و به‌ بیابان بوون و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.

له‌لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو شیكارییه‌كی وردی له‌باره‌ی دۆخی ئاو له‌ وڵات و پلان و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی دۆسیه‌ی ئاو له‌ وڵات و كێشه‌ی كه‌م ئاوی به‌ھۆی نه‌بارینی بارانی پێویست بۆ ئه‌مساڵ خسته‌روو، ھه‌روه‌ھا روونكردنه‌وه‌ی دا له‌باره‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه‌ له‌ئێستادا له‌ئاران له‌گه‌ڵ وڵاتی دراوسێ سه‌باره‌ت به‌ به‌شه‌ ئاوی عیراق.

PUKmedia

4542454545.jpg

545424245454.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket