riklam

ئێران.. له‌ هه‌ر شه‌ش خوله‌كێكدا كه‌سێك به‌ كۆرۆنا ده‌مرێت

جیهان 04:56 PM - 2021-05-11
.

.

 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 307 تووشبووی كۆرۆنا مردوون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 18 هه‌زار و 133 كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 307 تووشبووش مردوون.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا تا ئێستا 75 هه‌زار و 568 تووشبوو مردوون.

تا ئێستا دوو ملیۆن و691 هه‌زار و 352 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌وڕێژه‌ش دوو ملیۆن و 144 هه‌زار و 197 تووشبوو چاكبوونه‌وه‌ و له‌ئێستاشدا 5 هه‌زار و 522 تووشبووش له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket