riklam

ئه‌فغانستان.. نزیكه‌ی 90 كه‌س به‌ لافاو خنکاون

جیهان 04:39 PM - 2021-05-11
.

.

حكومه‌تی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند به‌ هۆی ئه‌و باران بارینه‌ی كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌ لافاو دروستبووه‌ و تا ئێستا 87 كه‌س خنكاون.

ته‌میم عه‌زیمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی حكومه‌ت بۆ كاروباری فریاكه‌وتنی ئه‌فغانستان به‌ ئاژانسی بی بی سی ڕاگه‌یاندووه‌: به‌ هۆی دروستبوونی لافاو تا ئێستا 87 كه‌س له‌و وڵاته‌ خنكاون و 32 كه‌سیش بێ سه‌روشوێن و 30 كه‌سیش بریندار بوون.

 وتیشی: دوو هه‌زار و 800 خانوو به‌ ته‌واوه‌تی وێران بوون و زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 700 سه‌ر ئاژه‌ڵیش له‌ناوچوون.    

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket