riklam

پزیشكێكی پسپۆڕ: كۆرۆنای هیندی زۆر مه‌ترسیدارتره‌

کوردستان 04:08 PM - 2021-05-11
.

.

پزیشكێكی پسپۆڕ رایده‌گه‌یه‌نێت نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا، كه‌ به‌ كۆرۆنای هیندی ناسراوه‌، له‌ هه‌موو ڤایرۆسه‌كانی پێشووی خۆی زۆرترو خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌ رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ئه‌وجۆره‌ ڤایرۆسه‌وه‌ زیاتره‌.

د. هێرش حه‌یده‌ر سه‌رۆكی تیمی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كاریگه‌رییه‌كانی تووشبوون به‌ نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا كه‌ به‌ كۆرۆنای هیندی ناسراوه‌ زۆر قورستره‌ له‌ ڤایرۆسه‌كانی پێش خۆی و زۆر زووترو خێراتریش له‌وانه‌ی پێش خۆی بڵاوده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌ زۆر زیاتره‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره‌ ڤایرۆسه‌ هیندییه‌ بگاته‌ ناوچه‌كه‌مان، پێناچێت بتوانین به‌ ئاسانی رووبه‌ڕووی ببینه‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌یه‌وه‌، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا ئاسان نییه‌و نه‌خۆشخانه‌كانی عیراق و هه‌رێم له‌ یه‌ك كاتدا توانای له‌ خۆگرتنی تووشبوویه‌كی زۆری نابێت.

وتیشی: دوورنییه‌ ئه‌و جۆره‌ گۆڕاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگاته‌ هه‌رێمی كوردستانیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی تووشبووی ئه‌و جۆره‌ی كۆرۆنایه‌ له‌ چه‌ند وڵاتێكی دراوسێی هه‌رێم بوونی هه‌یه‌ .

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مامه‌ڵه‌و رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ر بۆ تووشبووانی كۆرۆنای هیندی وه‌كو ڤایرۆسه‌كانی پێش خۆیه‌تی و به‌ هه‌مان پرۆتۆكۆڵ چاره‌سه‌ری نه‌خۆش ده‌كرێت.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket