riklam

پارێزه‌ران و یاساناسان: كه‌یسی ڕاگیراوانی بادینان سیاسییه‌

کوردستان 03:40 PM - 2021-05-11
.

.

پارێزه‌ران و یاساناسان ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌یسی ڕاگیراوانی بادینان سیاسییه‌ و ناوبانگی هه‌رێم له‌كه‌دار ده‌كات.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11-5-2021 ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزه‌ران و یاساناسان له‌ شاری سلێمانی له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند: ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی ڕاگیراوانی بادینان كراون له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ پۆچه‌ڵن و كه‌یسه‌كه‌ هه‌ڵه‌ی زۆر تێدایه‌ و ناو و ناوبانگی هه‌رێم له‌كه‌دار ده‌كات.

پارێزه‌ران و یاساناسان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه‌ سزای ڕاگیراوان سیاسییه‌ و ناوبانگی هه‌رێم له‌كه‌دار ده‌كات و داواكارن كه‌ ده‌سته‌ی گشتی سزای ڕاگیراوان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها داواشیان له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم كرد كه‌ لێبوردن بۆ ڕاگیراوانی بادینان ده‌ربكات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket