riklam

وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

کوردستان 03:39 PM - 2021-05-11
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: حكومه‌تی فیدراڵی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2021  ده‌نێرێت.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 11-5-2021، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 11ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 ی عیراق، له‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ، وه‌فدێكی هونه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات .

راشیگه‌یاند: ده‌قی مادده‌ی 11 ی یاسای بودجه‌ی 2021، هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ند نه‌كردووه‌ كه‌ هه‌موو نه‌وتی خاو راده‌ستی به‌غدا بكات، ته‌نها داهاتی بڕێكی دیاریكراو نه‌وت نه‌بێت، وتیشی: ئه‌و وه‌فده‌ هونه‌رییه‌ی كه‌ ده‌روات بۆ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كات له‌سه‌ر چۆنێتی راده‌ستكردنی ئه‌و داهاتی نه‌وت و  ئه‌و بڕه‌ی كه‌ ده‌بێت به‌غدا له‌ بودجه‌ی گشتی بۆ هه‌رێمی بنێرێت.

شیروان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌پێی لێدوانه‌كانیئه‌مداییه‌ی ، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌ستیكردوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بانكه‌كان بۆ خه‌رجكردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌منزیكانه‌ش پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ئه‌م مانگه‌ ده‌نێردرێت.

PUKmedia تایبه‌ت    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket