riklam

WHO: ھه‌فته‌ی رابردو 90 ھه‌زار كه‌س كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

جیهان 02:42 PM - 2021-05-11
.

.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ لووتكه‌دان و ھه‌فته‌ی رابردو 90 ھه‌زار كه‌س به‌ھۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

تیدرۆس ئه‌دھانۆم به‌رێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌رانسه‌ری جیھاندا ئاماره‌كانی تووشبوون و گیان له‌ ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا زیایكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌، به‌ جۆرێك پێشتر ھاوشێوه‌ی نه‌بووه‌ و ھه‌فته‌ی ڕابردوو پێنج ملیۆن و 400 ھه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی 90 ھه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ وڵاتانی باشوری رۆژھه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا، ئاماره‌كان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دان و جێگه‌ی نیگه‌رانین.

وتیشی: چاودێری ڕه‌وشی ھندستان ده‌كه‌ن، بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ نیگه‌رانییه‌كی جیھانیی دروستكردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket