riklam

كۆڕێك لەبارەی هاوپەیمانی كوردستانی نێوان یەكێتی و گۆڕان بەڕێوەدەچێت

ی.ن.ک‌‌ 10:37 PM - 2021-05-10
.

.

لەچوارچێوەی چالاكییەكانی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستاندا ، ئێوارەی ئەمڕۆ 10ی 5ی 2021 لەمەكتەبی راگەیاندن كۆڕێك بەناونیشانی  (رێكەوتنی سیاسیی و ئاسۆی دیموكراسی و ئارامی كوردستان) بۆ تەلار لەتیف، لەتیف نێروەیی و ستران عەبدوڵا ئەندامانی مەكتەبی سەركردایەتی بەڕێوەچوو. سەرەتای كۆڕەكە بەوەستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد.

 دواتر هەریەك لە خاتوو تەلار لەتیف و لەتیف نێروەیی و ستران عەبدوڵڵا  بەووردی باسیان لەڕێككەوتن و پێكهێنانی هاوپەیمانی كوردستان لەنێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كرد بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عیراق.

هەر لەكۆڕەكەدا گرنگی ئەم هاوپەیمانێتییەشیان بەشێوازێكی ڕوون و ئاشكرا باسكردو بەهەنگاوێكی گرنگیان وەسفكرد بۆ كایەی سیاسیی و دیموكراسیی و ئارامیی كوردستان.

دواتریش بە گفتوگۆیەكی هاوبەش و پرسیاری تایبەتمەند بە باسەكە لەلایەن ئامادەبووانەوە كۆتایی هات.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket